ئه‌یلوول 11, 2025 19:20 Asia/Tehran
  • حەکیم: بێدەنگەکردن بەرامبەر بە دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی ڕەوا نییە

سەیدعەمار حەکیم بێشەرمی و بەبێترس جوڵانەوەی ڕژێمی زایۆنی لە دەسدرێژی کردنە سەر وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و ئەنجامدانی جەنایەتی هەموو ڕۆژەی دژ بە خەڵکی کەرتی غەززە و کەرتی ڕۆژاوا و سوریا و لوبنان و یەمەن و ئێران و قەتەری بە بابەتێک زانی کە بێدەنگە کردن بەرامبەری بە هیچ لەونێک ڕەوا نییە.

سەید عەمار حەکیم لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی لەدایکبوونی پێغەمبەری نازداری ئیسلام (د.خ) کە بە بەشداریی کاربەردستانی باڵای عێراقی لە بەغدا بەڕێوەچوو، خوازیاری بەکارهێنانی ئەم کۆبوونەوەیە بۆ پەیمان بەستن بوو لە پێناو بنیاتنانی عێراقی یەکگرتوو، بەهێز و جەختیشی کرد کە ئەم پرۆژەیە لەسەر بنەمای بەهاکانی دادگەری، یەکدەنگی و ئاراستەکردنی ڕاژەکارییەکانە و جەختیشی کرد کە هەر ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی عێراق ببێتە وڵاتێکی ڕێک و پێک لە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوادا و گۆڕەپانی دانوستانی ناوچەیی لە جیاتی شەڕ و پێکدادان.ناوبراو لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، بەبێ ترس جووڵانەوەی ڕژێمی زایۆنی لە پەلاماردانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و جەنایەتە هەموو ڕۆژەکانی دژ بە گەلانی غەزە و کەرتی ڕۆژاوا، سوریا، لوبنان، یەمەن و ئێران و قەتەری بە بابەتێک زانی کە بێدەنگەکردن بەرامبەر بەوە ڕەوا نییە و وتیشی عێراق و گەلەکەی لە تەنیشت مەزڵومان و چەوساوەکان دەمێننەوە. حەکیم سەبارەت بە هەڵبژاردنی بەردەم عێراقیش وتی کە هەر لایەنێ مافی خۆیەتی کە هۆگرەکانی بەرەو لایەک ببات کە قازانج و بەرژەوەندی وڵاتی تێدا دەبینێت، بەڵام ئەوە نابێت زەبر لە یەکێتی و یەکپارچەیی و هاودەنگیی نیشتمانی بدات.

سەرپەیڤ