گەیشتنی کەرەستەی ئەمەریکی بۆ پێگەی حەریر لە باکوری عێراق
ئهیلوول 26, 2025 17:12 Asia/Tehran
سەرچاوەیەکی ئاسایشیی لە هەولێر ڕایگەیاند؛ بڕێکی زۆری کەرەستەو ئامێری ئەمەریکی لە قەتەرەوە گەیشتووەتە پێگەی حەریر لە باکوری عێراق.
ئەو سەرچاوە ئاسایشییە بە هەواڵدەریی ئەلمەعلوومەی وت: پێگەی ئاسمانیی حەریر لە باکوری عێراق شایەتی جمووجۆڵێکی ئاسمانیی کەم وێنەو نیشتنی فڕۆکە ئەمریکییەکان بوو. فڕۆکەکان بەسەر ئاسمانی ناوچەکانی نزیک و دەورووبەری ئەو پێگەدا سوڕانەوە. ئەو سەرچاوە هەروەها ڕایگەیاند: فڕۆکە بارهەڵگرە سەربازییەکانی ئەمریکا لەسای ڕێوشوێنی چڕی ئاسایشیی لە قەتەرەوە گەیشتە پێگەکە. پێگەی حەریر لەم دواییەدا شایەتی چالاکیی ئاسمانیی بەرفراوانی فڕۆکە ئەمریکییەکان بووە کە لە دەرەوەی عێراقەوە هاتوون و ئەو بابەتە، پرسیارگەلێک دێنێتەئاراوە لەبارەی شووناس و ئامانجەکانی ئەو جمووجۆڵە سەربازییانە.