ئه‌یلوول 28, 2025 18:04 Asia/Tehran
  • ڕێزگرتنی سوودانی لە سەرانی هەرێمی کوردستانی عێراق

سەرۆک وەزیرانی عێراق پاش ڕێککەوتن لەسەر دەستپێکرانەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرانی هەرێم ڕێز و سوپاسی دەربڕی بەرامبەر بە هەموو ئەو کەسانەی کە هەوڵیان دابوو بە ئەنجام گەیشتنی پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوت.

 

محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ڕێز و سوپاسی دەربڕی بەرامبەر بە هەڵوێست و هەوڵەکانی ڕێبەرانی پارتەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بە ئەنجام گەیشتنی ڕێککەوتنەکەی ئەم دواییە سەبارەت بە دەستپێبکرانەوەی هەناردەی نەوتی نەپاڵاوتەی هەرێم و ڕادەستکرانی داهاتەکانی بە خەزێنەی فیدراڵی و هەروەها لایەنگری لە هەموو خەڵکی عێراق، هەروەها هەوڵیان بۆ یەکدەنگ و یەکئاراستە کردنی حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم کە بووە هۆی ڕێککەوتن لە چوارچێوەی یاسای بنەڕەتی و یاسای بودجەدا.لەم پەیوەندییەدا تەلەفوونییەی محەممەد شیاع سوودانی لەگەڵ سەرانی هەرێمی کوردستانی عێراق، سوودانی جەختی کرد لەسەر پێویستی بەهێزترکردنی پرۆسەی گەشەپێدانی وڵات و ئامانجە هاوبەشەکانیان لە بواری گەشەی ئابووری و پاراستنی سەرچاوەکان و دابەشکردنی دادپەروەرانەی لەسەر هەموو گەلی عێراق لەسەرتاسەری خاکی ئەم وڵاتەدا.

سەرپەیڤ