هەوڵی شاراوەی ئەمریکا بەرامبەر بە هێزەکانی لە عێراق
ئهیلوول 28, 2025 17:09 Asia/Tehran
نۆنەرێکی پەرلەمانی عێراق ڕاپۆرتگەلی بڵاوکراوە سەبارەت بە پاشەکشەی هێزی سەربازیی ئەمریکا لە عێراقی بە درۆ دەلەسە وەسف کرد.
یوسف کەلابی، نوێنەری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە ئەو ڕاپۆرتانەی بڵاو بوونەتەوە سەبارەت بە پاشەکشەی هێزی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق درۆ دەلەسەیە و بۆ فریودانە. ناوبراو لە درێژەدا وتیشی: ئەمریکا خەریکی بەهێزترکردنی هێزی سەربازیی خۆیەتی لە بنکەکانی عێراقدا. واشنتۆن هەوڵ دەدا ڕاپۆرتی درۆ لەسەر پاشەکشەی وەهمی لە عێراق بڵاو بکاتەوە، بەڵام هەوکات لەگەڵ ئەوەش لە دووی زیاترکردنی هەژماری هێزەکانیەتی. کەلابی ڕاشکانە ڕایگەیاند: هێزی ئەمریکایی بە ئاسانی لە نێوان سوریا و عێراقدا خەریکی هاتووچۆن، حکوومەت دەبێ بەرامبەر بە بنپێکرانی مافی سەروەریی عێراق هەنگاوێک هەڵێنێت.