واده‌ی ده‌ستپێکردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له عێراق دیاری‌کرا
تشرینی یه‌که‌م 01, 2025 18:02 Asia/Tehran
ئەنجومەنی کۆمیسیارانی عێراق، ڕۆژی هەینی 3ی تشرینی یه‌که‌می 2025ی وەک وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دیاریکرد.
جومانه غلای وته‌بێژی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیاران ڕۆژی هه‌ینی 3ی (تشرینی یه‌که‌می 2025ی وه‌ک واده‌ی ده‌ستپێکردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان دیاریکردوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه، "هه‌ر ئه‌مڕۆش ئه‌نجومه‌نی کۆمسیاران لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ند کردوه".بڕیاره رۆژی 11ی (تشرینی دوه‌می 2025 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌رانسه‌ری عێراق به‌ڕێوه‌بچێت و له‌ئێستاشدا به‌شێک له لایه‌ن و کاندیده‌کان به‌ناڕاسته‌وخۆ بانگه‌شه‌یان ده‌ستپێکردوه.