سیاسەتوانانی عێراقی : حکومەت کۆتایی بێنێ بە بێ دەنگ بوون لەهەمبەر داگیرکارییەکانی تورکیا
ژومارێک لە سیاسەتمەداران و ئەندامانی پەرلەمانی عێراق ڕەخنەیان لە هەڵوێستی حکومەت گرت سەبارەت بە ئامادەبوونی سەربازیی تورکیا لەنێو خاکی عێراقدا و ڕایانگەیاند، لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، ئیتر هیچ پاساوێک بۆ بوونی سەربازانی تورکیا لە باکووری عێراقدا نییە .
موحەمد ئەڕڕەمیسی ئەندامی کۆمیسیونی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق وتی : ئەو کارانەی تورکیا داب و نەریتی دیپلۆماسی و دەسەڵاتداریەتی نیشتمانی عێراق تێپەڕاندووەو و دوای هەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، تورکیا ئیتر بیانووی نەماوە بۆ ئەوەی پاساو بۆ مانەوەی سەربازیی خۆی بێنێتەوە. عەقیل فەتلاوی، وتەبێژی هاوپەیمانی حکوومەتی یاسای عێراقیش ڕەخنەی لە کردەوەی حکومەتی ئێستای ئەو وڵاتە گرت و وتی: بێدەنگیی فەرمی بەرامبەر دەستدرێژییە بەردەوامەکانی تورکیا سەیرە و ئەو پرسیارە ڕەوایە دێنێتە ئاراوە کە سوودی سیاسەتی دەرەوەی هەنووکە چییە؟ ئاماژەی بەوەشکرد: دیپلۆماسی عێراق هەروا شەرمسار و لاوازە و ناتوانێ هەڵوێستیکی پتەو بگرێتە بەر کە نیشاندەری ئیرادەی گەل بێت . حکومەت لە دۆسیەی خزمەتگوزارییە ناوخۆییەکان شکستی هێنا و نەیتوانی بەرگری لە سەروەری وڵات بکا.
تەشەنای جموجۆڵی هێزەکانی تورکیا لە خاکی عێراق لە ڕۆژانی ئەم دواییانەدا سیاسەتوانانی عێراقی بە توندی تووڕە کردووە ئەوان دەڵێن تورکیا خەریکی دامەزراندنی بنکەگەلی هەمیشەیی لە عێراقە و بە ئازادییەکی تەواوەوە لە قوڵایی ناوخۆی وڵاتدا جموجۆڵ ئەنجام دەدات حکومەتی عێراقیش بێدەنگەی کردووە. سەرچاوەکانی هەواڵ لە عێراق دەڵێن، زانیارییە مەیدانییەکان دەریدەخەن کە تورکیا بەنیازە جموجۆڵی تەکنیکی و سەربازی بکات بۆ چوونە ناو ناوچە شاخاوییەکانی باکوری عێراق، ئەو نیگەرانیەش هەیە کە ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم بگۆڕێت بۆ پلانێکی درێژخایەن بەمەبەستی بەهێزکردنی کنەی تورکیا لەناو خاکی عێراقدا بۆیە گەلی عێراق خوازیاری گرتنەبەری هەڵوێستی ڕوونی حکومەتە بەمەبەستی پێش گرتن بەدزەکردنی تورکیا لەنێو خاکی عێڕاقدا.