تشرینی یه‌که‌م 20, 2025 21:34 Asia/Tehran
  • ئەعرەجی : ڕێگەنادەین خاکی عێراق و هەرێم ببێتە شوێنێک بۆ هەڕەشە دژی ئێران

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئەمڕۆ دوای گەیشتنی بە تاران لە گەڵ عەلی لاریجانی هاوتای ئێرانی خۆی دیدار و سەبارەت بە پرسە دووقۆڵی و ناوچەییەکان وتووێژی کرد .

 ڕاوێژکاری  ئاسایشی  نیشتمانی عێراق لە پرێس کونفڕانسێکدا دوای دیدار لە گەڵ سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران وتی : ڕێگا بە هیچ لایەن و گرووپێک نادەین لە ڕێگای عێراقەوە هەڕەشە لە  ئاسایشی ئێران  بکات . ناوبراو وتی  ڕێگا نادەین  خاکی عێراق و هەرێم  ببێتە شوێنێک بۆ هەڕەشە دژی ئێران .سەبارەت بە  کەڵک وەرگرتنی ناڕەوا لە خاکی عێراق دژی ئێران لە شەڕی 12 ڕۆژە  لای ئەنجومەنی ئاسایش  سکاڵامان بەرز کردەوە . 

سەرپەیڤ