تشرینی یه‌که‌م 24, 2025 12:56 Asia/Tehran
  • پەسەندکرانی لکێندرانی لێواری رۆژاوا، پێشێلکردنی ئاشکرای یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکانە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند: پەسەندکرانی ڕەشنووسی یاسای پەیوەست کرانی لێواری رۆژاوا بە سەرزەوینە داگیرکراوەکان لە کنێسێتی رژێمی زایۆنی بە پێشێلکەری ئاشکرای یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکانە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەبڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک لەو بارەوە ڕایگەیاند، ئەو کردە پاوانخوازانە، هەلی ڕەخسانی سەقامگیریی لاواز دەکا، ڕاستیی داگیرکران و شارۆچکەسازیی دەچەسپێنێ و ئاسایش و سەقامی گشتیی ناوچە دەخاتە مەترسی.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوای لە کۆمەڵگای جیهانی کرد، بەرپرسیارەتی یاسایی و مرۆیی خۆی بگرێتەئەستۆ و لێبڕاوانە راوەستێ لەهەمبەر سیاسەتگەلی دەسدرێژکارانەو پاوانخوازانەی رژێمی زایۆنی دژی گەلی فەلەستین.

سەرپەیڤ