پیلانی ئەمریکا و وڵاتانی لاگری تەلابیب دژی حەشدی شەعبیی عێراق
تشرینی دووهم 03, 2025 13:58 Asia/Tehran
		نوێنەری پەرلەمانی عێراق باسی پیلانی ئەمریکا و وڵاتانی لاگری ڕژێمی زایۆنیستی دژی حەشدی شەعبی کرد بە مەبەستی لاواز کردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی .
موختار مووسەوی نوێنەری پەرلەمانی عێراق جەختی کرد ئەمریکا و ژومارێک لەو وڵاتانەی کە دەستیان کردووە بە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیی لەگەڵ ڕژێمی زایونیستی بۆ لاواز کردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق پلانیان داڕشتووە . ناوبراو وتیشی هێندێک لەو وڵاتانە لە ڕۆڵی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق وەک هێزێکی ئاسایشی دوای دەسکەوتە بەرفراوانەکانی ئەوان دژی داعش ناڕازین . مووسەوی وتیشی: ئەو گوشارانە بە بیانووی دابینکرانی ئاسایشی عێراق و لە پێناو وەدی هاتنی بەرژەوەندیی وڵاتانی بیانی و دژی حەشدی شەعبی بەکار دەهێنرێن .