لەناوبردنی حەشارگەی داعش لە ڕۆژئاوای عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i443458-لەناوبردنی_حەشارگەی_داعش_لە_ڕۆژئاوای_عێراق
فەرماندەرایەتی ئوپراسیۆنی هاوبەشی عێراق ڕایگەیاند فڕۆكەشەڕكەرەكانی ئێف شازدەی ئەو وڵاتە دوو حەشارگەی داعشیان لە باكووری ڕاوە لە پارێزگای ئەنبار تێكڕماند.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 20, 2025 14:25 Asia/Tehran
  • لەناوبردنی حەشارگەی داعش لە ڕۆژئاوای عێراق

فەرماندەرایەتی ئوپراسیۆنی هاوبەشی عێراق ڕایگەیاند فڕۆكەشەڕكەرەكانی ئێف شازدەی ئەو وڵاتە دوو حەشارگەی داعشیان لە باكووری ڕاوە لە پارێزگای ئەنبار تێكڕماند.

 

فەرماندەرایەتی ئوپراسیونی هاوبەشی عێراق لە بەیاننامەیكدا ڕایگەیاند : هێزە ئاسایشیەكان ئوپراسیونێكی ئاسایشی سەركەوتوانەیان ئەنجام دا  كە بە پێی ئەو ئوپراسیونە حەشارگەی داعش لە باكووری ڕاوە  كرایە ئامانج.

لەوبەیاننامەیدا هاتووە ئەو ئوپراسیونە بە پێی  زانیاری ورد و بە چاودێری و پێی و شوێن گرتن و بەرنامە داڕشتنی فەرماندەرایەتی ئوپراسیونی هاوبەش ئەنجام درا و فڕۆكەشەڕكەرەكانی ئێف شازدە دوو حەشارگەی تروریستانیان كردەوەتە ئامانج .

فەرماندەرایەتی  ئوپراسیونی هاوبەشی عێراق ڕایگەیاند  بە پێی زانیاریگەلی سەرەتایی  ئەو ئوپراسیونە  بووە هۆی كوژرانی گرووپێك لە تروریستانی داعشی كە لەو حەشارگەدا بوون و  لەناو چوونی چەكەمەنی و كەرەستەی لوجستیكی  ئەوان .