بەرز بوونەوەی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا
هەناردەی نەوتی خاو و بەرهەمەکانی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ماوەی دە مانگ لە ساڵی دوو هەزار و بیست و پێنج گەیشتووەتە حەفتا و سێ ملوێن و چوارسەت و چل و نۆ هەزار بەرمیل نەوت .
مێدیا عێراقییەکان بە گێڕانەوە لە فەرمانگەی زانیاریگەیاندنی وزەی ئەمریکا ئاشکرایان کرد کە هەناردەی نەوتی خاو و بەرهەمەکانی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ماوەی دە مانگی ساڵی دوو هەزار و بیست و پێنج گەیشتووەتە حەفتا و سێ ملوێن و چوارسەت و چل و نۆ هەزار بەرمیل . میدیا عێراقییەکان بە ڕاگەیندرانی لیستی مانگانەی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا ڕاگەیاند کە لە مانگی ژانویەی ڕابردوو ٧ ملیۆن و ١٣٦ هەزار، لە مانگی فێڤریەدا ٥ ملیۆن و ٤٢٧ هەزار، لە مانگی مارسدا ٧ ملیۆن و ٤٠ هەزار، لە مانگی ئاڤریلدا ٦ ملیۆن و ٩٥١ هەزار، لە مانگی مای دا ٧ ملیۆن و ١١٤ هەزار، لە مانگی ژوئەن دا ٨ ملیۆن و ووسەت و شەست و دوو هەزار، لە مانگی ژوئیەدا ٩ ملیۆن و ٥٢٨ هەزار، لە مانگی ئوت دا ١٠ ملیۆن و دووسەت و سی و چوار هەزار و لە مانگی دیسامبردا شەش ملیۆن و دووسەت و هەشتا و پێنج هەزار بەرمیل و لە مانگی ئوکتوبردا پێنج ملیۆن و چوارسەت و حەفتاو دوو هەزار هەزار بەرمیل، هەروەها ڕایانگەیاند کە یەکێک لە هۆکارەکانی بوونی ئەمریکا لە عێراق تاڵانکردنی نەوتی وڵاتەکەیە بە بیانووی دەستەبەرکردنی ئاسایشی عێراق.