بێ کۆنترۆڵی سنووری ئاسمانی، سەروەریی عێراق مسۆگەر نابێ
کانونی دوھەم 07, 2026 13:45 Asia/Tehran
ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق جەختی کرد لەسەر پێویستیی هەماهەنگی و یەکڕیزیی دامەزراوەیی نێوان سوپا، هێزە ئاسایشییەکان، حەشدی شەعبی و هێزی پێشمەرگە هەتا سوپا، ببێ بە تەوەری سەرەکیی بەرەڤانیکردن لە سەروەریی عێراق.
سەید عەممار حەکیم وێڕای پێداگریی لەسەر چوونەسەری ئاستی هەڕەشەی ئاسمانیی وەک فڕۆکەی بێ فرۆکەوان و مووشەکی خاڵپێک، ڕایگەیاند کە بێ کۆنترۆڵی تۆکمەی سنووری ئاسمانی، سەروەریی عێڕاق مسۆگەر نابێ. سەید عەممار حەکیم هەروەها سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بە دۆسیەکی ستراتژیک زانی کە پەیوەستە بە دابینی دراڤیی شیاو، ڕاهێنان، پلاندانانی پێشکەوتوو و خرانەنێو سەریەتییە نیشتمانییەکان. حەکیم لە کۆتاییدا، نۆژەنکرانەوەی سیستەمە هەواڵگرییە سەربازییەکان و هۆشداریی زووتری، بەپێویست زانی و جەختی کرد لەسەر رۆڵی باڵادەستیی هەواڵگریی لە پێشگرتن بە قەیرانەکان.
سەرپەیڤ