پەرلەمانی عێراق كاتی بەڕێوەچوونی كۆڕی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ڕاگەیاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i444220-پەرلەمانی_عێراق_كاتی_بەڕێوەچوونی_كۆڕی_هەڵبژاردنی_سەرۆك_كۆماری_ڕاگەیاند
سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند؛ سێ شەممەی ئەم هەفتە كۆڕی هەڵبژاردنی سەرۆک كۆمار بەڕێوە دەچێ.
(last modified 2026-01-26T12:06:25+00:00 )
کانونی دوھەم 26, 2026 12:29 Asia/Tehran
  •  پەرلەمانی عێراق كاتی بەڕێوەچوونی كۆڕی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ڕاگەیاند

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند؛ سێ شەممەی ئەم هەفتە كۆڕی هەڵبژاردنی سەرۆک كۆمار بەڕێوە دەچێ.

هەیبەت حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق وێڕای جەخت كردن لەسەر گرینگایەتی ئەو كۆبوونەوە ڕایگەیاند ڕۆژی سێشەمە پەرلەمان كۆڕی تایبەت بە هەڵبژرادنی سەرۆك كوماری عێراق بەڕێوە دەبات .

دوو پارتی سەرەكیی كوردستانی عێراق هێشتا ڕێکنەكەوتوون لەسەر بەربژێرێكی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆك كۆماریەتی ئەو وڵاتە .فواد حوسێن كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان و نزار موحەمەد سەعید وەك كاندیدی یەكێتی ناسێندراون، كوڕان فەتحی  ئەندامی یەكێتی سەرسوڕمانی خۆی لە هەڵسوکەوت و هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان لەم بابەتەدا دەربڕی و ڕایگەیاند کە سەرۆکایەتی کۆمار مافێکی یاسایی و سیاسیە بۆ یەکێتی نیشتمانی كوردستان .