برینی گۆڕە بەکۆمەڵە نهێنییەکانی داعش لە عێراق کولایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i444328-برینی_گۆڕە_بەکۆمەڵە_نهێنییەکانی_داعش_لە_عێراق_کولایەوە
گواستنەوەی ئەندامانی داعش بەتایبەت سەرکردەکانی ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستییە لە سوریاوە بۆ عێراق جارێکی دیکە سەرنجی هەموانی ڕاکێشاوە بەرەو دۆسیەی گۆڕە بەکۆمەڵە نهێنییەکانی داعش.
(last modified 2026-01-31T12:02:31+00:00 )
کانونی دوھەم 31, 2026 12:31 Asia/Tehran
  •   برینی گۆڕە بەکۆمەڵە نهێنییەکانی داعش لە عێراق کولایەوە

گواستنەوەی ئەندامانی داعش بەتایبەت سەرکردەکانی ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستییە لە سوریاوە بۆ عێراق جارێکی دیکە سەرنجی هەموانی ڕاکێشاوە بەرەو دۆسیەی گۆڕە بەکۆمەڵە نهێنییەکانی داعش.

 موختار موسەوی، پەرلەمانتاری عێراقی پییداگرت: سەدان تیرۆریست لە زیندانەکانی سوریاوە بۆ عێراق گواستراونەتەوە. لە نێو ئەم تیرۆریستیانەدا سەرکردە دیارەکانی ئەم ڕێکخراوەیش بەدی دەکرێن؛ هەر ئەوانەی لە ساڵی ٢٠١٤دا دەستیان هەبوو لە جەنایەتی دژ بە گەلی عێراق. 

موسەوی ڕاشیگەیاند: ئەم گۆڕە بەکۆمەڵانە تەرمی هەزاران ژن و پیاو و منداڵی بێتاوانیان تێدایە کە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە ئیعدام کراون، بەتایبەتی لە پارێزگای نەینەوادا.  هێشتایش ژماری بێسەروشوێنەکانی پارێزگای نەینەوا گەلێک زۆر بەرزە. 

ناوبراو وتیشی: ڕەنگە دانپێدانانی ئەم کەسانە ببێتە هۆی دۆزرانەوەی شوێنی گۆڕی بەکۆمەڵی زیاتر. ئێستاش هەزاران بنەماڵەی عێراقی چاوەڕێن لە چارەنووسی کەس و کاریان ئاگادار ببنەوە.