هۆشداری فوادحسێن سەبارەت بە هەرجۆرە شەڕئەنگێزی ئەمریكا دژی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i444778-هۆشداری_فوادحسێن_سەبارەت_بە_هەرجۆرە_شەڕئەنگێزی_ئەمریكا_دژی_ئێران
وەزیری دەرەوەی عێراق وێڕای وشدار دان سەبارەت بە شۆێنهاتەكانی هەرجۆرە شەڕئەنگێزی ئەمریكا دژی ئێران ڕایگەیاند هەرجۆرە شەڕی ئەگەریی لە ناوچە ، كارەساتێكی ناوچەیی و جیهانی لێكدەكەوێتەوە.
(last modified 2026-02-20T12:13:49+00:00 )
شوبات 20, 2026 14:42 Asia/Tehran
  • هۆشداری فوادحسێن سەبارەت بە هەرجۆرە شەڕئەنگێزی ئەمریكا دژی ئێران

وەزیری دەرەوەی عێراق وێڕای وشدار دان سەبارەت بە شۆێنهاتەكانی هەرجۆرە شەڕئەنگێزی ئەمریكا دژی ئێران ڕایگەیاند هەرجۆرە شەڕی ئەگەریی لە ناوچە ، كارەساتێكی ناوچەیی و جیهانی لێكدەكەوێتەوە.

فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، وێڕای هۆشداریدان سەبارەت بە شەڕئەنگێزی  دژە ئێرانی لەلایەن ئەمریکاوە، جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر ئاگری شەڕ لە ناوچەکەدا هەڵگیرسێنرێت، بێ گومان لێکەوتەکانی کاریگەری نەرێنی لەسەر ناوچەکە و جیهان دەبێت

ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی كە هەرجۆرە شەڕئەنگێزی دژی ئێران لە لایەن ئەمریكاوە دەبێتە هۆی ڕاگیرانی  هەناردەكردنی  نزیكەی سێ ملوێن بەرمیل نەوت و لە ئاكامدا بە دی هاتنی كێشەی ئابووری بۆ عێراق و وڵاتانی ناوچە ، داوای لە هەموو لایەنەكان كرد بۆ بەرگرتن لە پاڵ پێوەنانی ناوچەكە بەرەو تێكهەڵچوون و بارگرژی ، بە شێوەی جیدی هەوڵ بدەن .