وەزیری دەرەوەی عێراق ڕوو لە نێردەی ترەمپ: پێکهێنانی حکومەت، بابەتێکی ناوخۆییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i444851-وەزیری_دەرەوەی_عێراق_ڕوو_لە_نێردەی_ترەمپ_پێکهێنانی_حکومەت_بابەتێکی_ناوخۆییە
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕوو لە نێردەی ترەمپ وتی: پێکهێنانی حکومەت پرسێکی ناوخۆییە
(last modified 2026-02-23T12:46:40+00:00 )
شوبات 23, 2026 14:25 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی عێراق ڕوو لە نێردەی ترەمپ: پێکهێنانی حکومەت، بابەتێکی ناوخۆییە

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕوو لە نێردەی ترەمپ وتی: پێکهێنانی حکومەت پرسێکی ناوخۆییە

 فوئاد حسێن کاردانەوەی پیشان دا لە هەمبەر  دەسوەردانەکانی ئەمریکا لە پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و وتی : پێکهاتنی حکومەتی عێراق پرسێکی ناوخۆییە. فوئاد حسێن بە نیگەرانی دەربڕین لە شەڕئەنگێزییەکانی ئەمریکا لە ناوچە دا وشداری دا : مەترسیی هەڵایسانی ئاگری شەڕی شیمانەیی و شۆێنهاتەکانی، بێ گۆمان کاریگەریی نەرێنی دەبێت لەسەرناوچەکە. وەزیری دەرەوەی عێراق لە کاردانەوە بە دەسوەردانەکانی ئاشکرای  ئەمریکا لە پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و نەیاریەتیی بێشەرمانەی  ترەمپ لەگەڵ بەربژێری گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان بۆ وەرگرتنی پۆستی  سەرۆک وەزرایەتی، وتی : پێکهێنانی حکومەت پرسێکی ناوخۆییە هەڵبەت  ئێمە بیروڕای شەریک و هاوبەشە نێونەتەوەییەکان بۆ وێنە ئەمریکا لەبەرچاو دەگرین .