شێخ کازم فەرتوسی: دوکتورینی بەرخۆدان بووە هۆی کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق
وتەبێژی خۆڕاگریی"گوردانەکانی سەییدولشوهەدای عێراق" چوونەدەری هێزە ئەمریکییەکان لەو وڵاتەی بە دەسکەوتێک بۆ عێراق زانی و وتی : ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا، بەردەوام هێزە خۆڕاگرەکانی دەخستەڕووبەڕووی چەکدارانی ئەمریکی.
شێخ کازم فەرتوسی بەئاماژە بە ڕێککەوتنەکان سەبارەت بە چوونەدەری هێزە ئەمریکیەکان و ڕێکخستنەوەی چەکی گرووپە خۆڕاگرەکان، جەختی کرد؛ ڕادەست کرانی چەک پەیوەستە بە مسۆگەربوونی سەروەریی تۆکمەی عێراق و پێش گرتن بە پێشێلکرانی بۆ نموونە لە سنووری ئاسمانی، ویشکانی و دەریایی. ئەلفەرتوسی هەروەها وتی : راگرتنی ئۆپەراسیۆنی موقاوەمە، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکان و گرێدراوی پێبەندبوونی لایەنی بەرامبەرە. وتەبێژی گوردانەکانی سەییدولشوهەدا لە درێژەی قسەکانی بەئاماژە بەگۆڕانکارییەکانی ناوچە وتی: ئەمڕۆ ئێمە لەبەردەم شەڕی وجودیی داین، چ یەمەن بێ، چ لوبنان، چ ئێران و چ عێراق. وتیشی: ئەگەر شەڕێکی گشتداگر هەڵایسێ و عێراق ببێ بە گۆڕەپانی سەرەکیی شەڕ، گرووپە خۆڕاگرەکان بۆ بەرگریی بەشداری شەڕەکە دەبن.