ڕۆژی جیهانیی ئاو
سرووشت بۆ ئاو دروشمی ڕۆژی جیهانیی ئاو لە ساڵی 2020 دا
ئاو، کەرەستەیەکی پاکە وبەرەکەت دێنێ . ئاو لە دەسڕەشی هەموان دایە و لە ئاسمانەوە بۆ مرۆڤ هاتووە . ئەمڕۆ ڕۆژی ڕێزگرتن لە ئاوە لە سەرانسەری جیهان دا .
ئەو هەڵگری هەموو هێزەکان و مزگێنی دەری هەموو پێشکەوتنەکانە .
گرینگایەتی ئاو لە بەدی هاتن و ژیان لە کەس شاراوە نییە و ڕابردووەکانی ئێمەش لە گرینگایەتی ئاو تێگەیشتوون و بە پیرۆزی دەزانن .
لەسەرەتای نیوەی دووەمی سەدەی بیستەم دا ، هێدی هێدی بە زۆر بوونی حەشیمەتی جیهان، زەوین دەستی پێکرد بە گەرم بوونەوە و بە پەرەسەندنی کەرەستەی پیسکەر لەلایەک و پەرەی موتاڵای نێونەتەوەیی لەلایەکی ترەوە، پرسی ئاو کەوتە بەر سەرنجی حیهان هەتا ئەمڕۆ کە قەیرانی ئاو کە قەیرانی کشت و کاڵ و خۆراکی بە دواوە دەبێت، بووەتە یەکێک لە پرسەکانی گرینگی جیهانی .
گەرچی زۆرتر لە سەتی حەفتای گۆی زەوین ئاوە بەڵام تەنیا سەتی دووی ئاوی شیرین و خواردنە و هەر ئەم ئاستەش بەشێوەیەکی دادگەرانە دابەش دەکرێت .
هەرلەبەر ئەمەش بیست و دووی مارس لە لایەن نەتەوەیەکگرتووەکان وەک ڕۆژی جیهانی ئاو کە ڕێکەوتە لەگەڵ دووهەمی خاکەلێوە ، ناودێر کراوە.
ڕۆژی جیهانیی ئاو ، یەکەم حار لە ساڵی 1992 زایینی لە شاری ریۆدۆژانیرۆی وڵاتی برازیل خرایە بەرباس .
هەر ساڵ بۆ ئەم ڕۆژە، دروشمێکی تایبەت لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکان هەڵدەبژێردرێت.
دروشمی ڕۆژی جیهانی ئاو ئەمساڵ سرووشت بۆ ئاوە .
ئەم دروشمە لەسەر ئەم پرسە پێداگری دەکات کە ئێمە چۆن دەتوانین لە سرووشت بۆ زاڵ بوون بەسەر گرفتی ئاویی سەدەی بیست و یەک ، کەڵک وەرگرین.
هەشتەمین کوبوونەوەی ئەنجومەنی جیهانیی ئاو، ئێستا لە شاری برازیلیا خەریکە بەڕێوە دەچێت و نیزیکەی بیست هەزار کەس لە 150 وڵاتی جیهان لەم کۆبوونەوەیە بەشدارییان کردووە.