دوھەمین کۆمەڵە شیعری شوعەیب میرزایی شاعیری سنەیی بڵاو کرایەوە
کتێبی شیعری "شەوێ بەم بێ شارییە شڵپاوە و عەتا زامار و گورگەکانی خانمی ١٩٦٨" بەرهەمی نوێی شوعەیب میرزایی شاعیری گهنجی سنەیی بڵاو کرایەوە.
به پێی ڕاپۆرتی کهناڵی تهلهڤزیۆنیی سهحهری کوردی؛ کتێبی شیعری "شەوێ بەم بێ شارییە شڵپاوە و عەتا زامار و گورگەکانی خانمی ١٩٦٨" دوھەمین بەرهەمی شیعری کوردیی شاعیری گەنجی سنەیی شوعەیب میرزاییە کە لەم دواییانەدا بڵاو کراوەتەوە و هاتوەتە ناو بازاڕی کتێبەوە.
ئەم کتێبە شیعرە کە بە زمانی کوردی و بە شێوازی شیعری نوێ نوسراوە دوەم کتێبی شیعری شوعەیب میرزاییە و پێکهاتوو لە دوو شیعری دوور و درێژە کە بە شێوەی دیالۆگ هۆنراوەتەوە.
ئەم کتێبە هەشتا لاپەڕە لە خۆ دەگرێت و لە ناو کتێبفرۆشی و ناوەندە کهلتووریەکانی کوردستان بڵاو کراوەتەوە.
شوعەیب میرزایی شاعیر، نووسەر و ڕۆژنامەوانی لە دایکبووی شاری سنەیە و ماوەی پانزە ساڵە لەم بوارەدا خەریکی چالاکیە و یەکەم بەرهەمی شیعری ناوبراو لە ژێر ناوی "کراسێ نەماوە دووریتی تیا نەگریم" دوو ساڵ پێش ئێستا بڵاو کراوەتەوە.