سوده‌کانی مه‌له کردن و کاریگه‌ریه‌کانی له سه‌ر دابه‌زینی کێش
وه‌رزش کردن به‌شێوه‌یه‌کی گشتی سودی زۆره، ئه‌و که‌سه‌ی به‌رده‌وام وه‌رزش ده‌کات هه‌میشه خاوه‌نی له‌شێکی ته‌ندروست ، ده‌روونێکی شاد و ڕوویه‌کی گه‌شه.
به‌ڵام بێگومان جۆری وه‌رزشه‌که کاریگه‌ری له‌سه‌ر له‌ش ده‌گۆرێت. ئه‌گه‌ر به‌دوای راهێنانێکی خۆش و به‌چێژ ده‌گه‌رێیت له هه‌مان کاتدا سودت پێ بگه‌یه‌نێت له هه‌موو رویه‌که‌وه ئازاره‌کانی له‌ش که‌م بکاته‌وه ئه‌وا مه‌له‌کردن هه‌ڵبژێره.
1-مه‌له‌کردن به‌شێوه‌یه‌کی زۆر خێراتر له وه‌رزشه‌کانی کێش داده‌به‌زێنێت، ته‌نها نیو کاتژمێر مه‌له‌کردن له‌شت بری 376 کالۆری ده‌سوتێنێت، ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌کی زۆر زیاتره له چاو ئه‌و که‌سانه‌ی راکردن ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
2-مه‌له‌کردن ده‌بێته هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی خه‌مۆکی و ئازاری سه‌ر و قه‌له‌قی، چونکه به‌پێی توێژینه‌وه‌کان %68 ئه‌و که‌سانه‌ی مه‌له ده‌که‌ن هه‌ست به ئارامی ده‌روونیان ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها %70 ئه‌و که‌سانه‌ی مه‌له ده‌که‌ن هه‌ست به مێشکێکی ئارام ده‌که‌ن و وریاترن له که‌سانی تر.
3-مه‌له‌کردن باشترینه بۆ نه‌هێشتنی بێتاقه‌تی و گه‌شانه‌وه و لابردنی خه‌مۆکی، هه‌تا ئه‌گه‌ر به‌ته‌واویش شاره‌زا نه‌بیت و له راهێنانیشدا بیت.
4-ئه‌گه‌ر له‌ش و لارێکی رێک و ئاساییت ده‌وێت ئه‌وا مه‌له بکه، چونکه به‌رگری کردن و کێبرکێی ئاو هێزی زۆر زیاتر ده‌وێت وه‌ک له‌گه‌ڵ هه‌وا ، ماسلوکه‌کان به‌هێز ده‌کات.
5-له‌کاتی مه‌له کردندا کێش زۆر که‌م ده‌کات، ئه‌مه‌ش قورسای سه‌ر ئێسک و ماسولکه‌کان که‌م ده‌کاته‌وه هه‌ر بۆیه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ش به‌سوده که کێشه‌ی نه‌خۆشیه‌کانی ئێسک هه‌وکردن و بربره‌کانیان هه‌یه.
6-مه‌له‌کردن یه‌کێکه له‌و راهێنانانه‌ی سیسته‌می خه‌و رێک ده‌خاته‌وه، زوو خه‌و لێده‌خات شه‌وانه.
7-مه‌له کردن ئاستی چالاکی خوێن ده‌پارێزێت، و رێژه‌ی شه‌کره‌ی خوێن رێک ده‌خاته‌وه له خوێندا و کۆلیسترۆڵی له‌ش که‌م ده‌کاته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌تپارێزێت له نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و مۆخ.