تشرینی دووه‌م 19, 2017 11:15 Asia/Tehran
  • ئەمڕۆ ساڵوەگەڕی شەهادەتی هەشتەمین پێشوای ئیمامەت، ئیمام ڕەزا (ع) ـە

لەم ڕۆژانە دا بارگای پاکی هەشتەمین ئەستێرەی درەوشانی ئیمامەت و ویلایەت نۆقمی خەم وماتەمینە بە بۆنەی شەهادەتی هەشتەمین پێشەوانی شیعەکانی جیهان.

ئیمام ڕەزا (ع) لە ساڵی ١٨٣ مانگی لە حالێکدا تەنیا ٣٥ ساڵ تەمەنی بوو،دوای شەهادەتی باوکی بەڕێزی حەزرەتی ئیمام موسا کازم (ع) ، بەرپرسایەتی ئیمامەت و ڕێبەری موسولمانانیی گرتە ئەستۆ و تا ساڵی  ٢٠١ مانگی لە مەدینە دا بوو.لەم ساڵە دا لە سەر مەکر وپیلانی ماموون خەلیفەی عەباسی، و لە سەر داوای ئەو ئیمام ڕەزا(ع) لەبەر پێداگری زۆری ماموون چووبۆ مەرو ناوەندی حکوومەتی عەباسییەکان. سەفەری ئیمام بۆ مەرو،لە بەشەهەرەگرنگەکانیی ژیانی بەڕێزیان بوو چوونکا ئەم سەفەرە، مەزنایەتی مەعنەوی و پلەی باڵای زانستی ئیمام ڕەزا(ع) زۆرتر لە ڕابردوو دەرخست.

 

خەڵکی مەرو  وخوراسان بە ناسینی بەڕێزیان، تاسەباری ئەوە بوون لەنزیکەوە چاویان بە ئیمام بکەوێت ولە کۆری وانە و باس وڕاوێژی بەڕێزی بەشداری بکەن و چێژ ببەن لە تامی شیرینی ڕاستەقینەکان. ئیمام نزیک دوو ساڵ لە سەرزەمینی مەرو لە خۆراسانی کۆن دا مایەوە و پاشان لە ساڵی ٢٠٣ مانگی لەسەر فەرمانی ماموون خەلیفەی عەباسی دەرمانداو و لە دوایین ڕۆژی مانگی سەفەر شەهید کران .

 

 

ئیمام عەلی بن مووسا ئەلڕەزا(ع) هەر وەک پیغەمبەری ئیسلام حەزەی محەممەد (د.خ) وەکوو یکەی مەعسوومان (ع) ، نیشانە و هێمای ئەخلاقی شەریف و داب ونەریتی عەبدایەتین .ئیمام ڕەزا (ع) لە بیست ساڵ لە تەمەنی پڕخێرو بەرەکەتی ٥٥ ساڵانی خۆیان، ڕیبەری و ئیمامەتی ئۆمەتی ئیسلامیان لە ئەستۆ دابوو. لەو سەردەمە لە سەردەمی پشکووتنی عیلم و زانست بوو، بەڕینۆمایی و بۆچووونەکانی زانستیان دەبوونە هۆی سەرسوورمانیی زانایانی هەموو دینە وئایینە جۆر بە جۆرەکان و هەموان دانیان داناوە لە سەر پلە وپایەی بەرزی زانستی ئیمام ڕەزا (ع).

 

 

 

 ئیمام ڕەزا (ع) ناز ناوی" عالیمی ئالی محەممەد"ی هەبوو. دەگێرنەوە کە ئیمام مۆسا کازم(ع) ڕو لە رۆڵەکانی فەرموویەتی: برای ئێوە عەلی بن موسا، زانای بنە ماڵەی پێغەمبەرە . نیاز و پرسیاری دینی خۆتان لەو بپرسن و فێری بن و ئەوەی فێرتان دەکات لەبیرتان ڕایبگرن.

 

 

 

 

سەرپەیڤ