تشرینی دووه‌م 25, 2017 17:47 Asia/Tehran
  • تایبەتی ڕۆژی جیهانی ڕێگری لە تووند و تیژی لە دژی ژنان

لە 25ی نۆڤەمبەری ساڵی 1960 سێ خوشکی خەڵکی کۆماری دۆمەنیکەن بە ناوی خوشکانی "میرابەل" پاش چەند مانگان لە ژێر ئەشکەنجەدا بوون، بە تۆمەتی بەشداری لە چالاکی سیاسی، ئەنجام لەلایان ڕێکخراوی ئاسایشی ئەرتەشی ئەو وڵاتەوە کوژران. ڕۆژی کوژرانی خوشکانی میرابەل وەکوو ڕۆژی ڕێگری کردن لە تووند و تیژی لە دژی ژنان ناودێر کراوە. ئامانجی ئەم ناولێنانە ئەمە بوو کە سەرەنجی بیروڕای گشتیی جیهان پتر لە ڕابردوو، بەرەو لای نەهێشتنی تووند و تیژی لە دژی ژنان ڕابکێشرێت.

خوشکانی میرابەل

ڕێکخراوی تەندرووستیی جیهانی لە یەکێک لە توێژینەوەکانی خۆی سەبارەت بە تووند و تیژی لە دژی ژنان  بەو ئەنجامە گەیشت کە لە هەر 18 چرکەدا ژنێک دەکەوێتە بەر پەلامار یاخود توند و تیژی.

بە پێی تازەترین ڕاپۆرتی دەرکراو لە ئەنجومەنی وەزیرانی ئەورووپا، هەموو ساڵێک نزیک بە 3500 ژن لە 27 وڵاتی یەکیەتیی ئەورووپا، بە هۆی زەبر و زەنگی هاوسەرەکانیانەوە، دەکوژرێن. بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەی "کۆلنەر شتات ئانسایگر" لە ئەڵمانیا لە هەر 17 چرکەدا، ژنێک دەکەوێتە بەر کوتان و لێدان. هەروەها لە هەر 4 ڕۆژدا، 3 ژن بە دەستی مێردەکانیان دەکوژرێن. بە پێی ڕاپۆرتی پۆلیسی فیدراڵی ئەمریکا لە سەتا 79ی پیاوانی ئەمریکیش، ژنانیان دەدەنە بەر کوتان و لێدان.

ئەژانسی مافی بنەڕەتیی یەکیەتی ئەورووپا (FRA) لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە لانیکەم 83 ملوێن ژن لە یەکیەتیی ئەورووپا لە تەمەنی 15 ساڵاندا تەنانەت بۆ جارێکیش کە بووە کەوتوونەتە بەر ئازاری جنسی و لە سەتا 18شیان گوتوویانە کە ڕێگەیان پێ گیراوە یان کەوتوونەتە بەر ئەزیەت و ئازار.

 ڕێگری لە تووند و تیژی لە دژی ژنان

لە شەڕەکاندا، ژنان و منداڵان لە ڕیزی یەکەم قوربانیەکاندان. لەو 250شەڕەی وا لە دەسپێکی سەدەی بیستەمەوە ڕوویداوە، ژنان زیاتر لە هەر تاقم و چینێکی دیکە کەوتوونەتە بەر ئازار و کێشەیان بۆ ساز بووە.

لە غەززە کە شوێنێکی بچووکە بە حەشیمەتێکی زۆر، ڕژێمی زایونی لەم دەیەی دواییدا، سێ شەڕی ناجوامێرانەی وەڕێ خستووە کە زیاتر لە هەر کەسێک ژنان و منداڵان کوژراون. لە سەردەمی بوونی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە عێراق، ژنان خراپترین و سووکانەترین بێ ڕێزی ئەم چاخەیان پێ کرا و بە شێوەیێکی دڕندانە کەوتنە بەر زوڵم و دەسدرێژی  و تووند و تیژی تاقمی تیرۆریستیی داعش

 ڕێگری لە تووند و تیژی لە دژی ژنان

"پۆمسیل ملامبۆ ئەنگۆکا"بەڕێوەبەری کاروباری ژنان لە ڕێکخراوی نەتەوەکان گوتی: بۆ ڕێگری لە تووند و تیژی و کۆتایی هێنان بەم دیاردە ناحەزە، یەکەم هەنگاو، ئاشنا کردنی ژنانە لەگەڵ لایەن و شێوازەکانی تووند تیژی، چوونکە تەنیا پاش ئاگادار کردنەوەی ئافرەتان لە ڕاستییەکان ئەتوانین هیواداربین دۆخەکە بگۆڕدرێت.

 

سەرپەیڤ