وشداری دانی ڕێکخراوی تەندروستی لە بارەی تەشەنای "ملە خڕێ" لەیەمەن
ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی ڕۆژی سێی شەممە دیسانەوە لە بارەی تەشەنای نەخۆشی" دیفتری" لە یەمەن وشداری داوە .
دیفتری نەخۆسی درمی ، یەکجار کۆشەندە یە کە دەزگەی هەناسە کێشانی ئینسان بەرەو ڕووی گرفت دەکاتەوە . لە شۆینهاتەکانیی ئەم نەخۆشییە ژانی گەروو، یاو ، کۆخە و گیرانی دەنگە و لەکاتی تووندتر بوونەوەی ،ناڕاحەتییەکانی دڵی ، گورچیلە و فەلەجی دەست و پای لێدەکەوێتەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران . ریکخراوی تەندروستی جیهانی وتیشی تا بە ئێستا پتر لە حەوتسەد کەس لە یەمەن دا تووشی ملە خڕێ بوونە. ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بەر لەوەیش بە جاران لە بارەی تەشەنای نەخۆشی "ملە خڕێ" لە یەمەن دا وشداری دابوو .
بە درێژەی پەلامارەکانی عەرەبستان بۆ سەر یەمەن و کاولکرانیی دامەزراوە ژێر خانییەکانی ئەم وڵاتە بە تایبەت تۆری ئاو گەیاندن، نەخۆشی " کۆلێرا" یس خێرا لەیەمەن دا تەشەنای سەندووە . تا بە ئێستا پتر لە ٢٢٠٠ یەمەنیی بە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا گیانی خۆیان لە دەست داوە .