کاروانی وەرزشیی کۆریای باکوور لە کۆریای باشوور
وەرزشوانانی کۆریای باکوور کە بریتین لە ١٢ وەرزشوانی هاکی سەر سەهۆڵ، گەیشتنە کۆریای باشوور.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی هەواڵدەیی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ ئەم تیمە وەرزشییەی کۆریای باکوور لە چۆنیەتی شوێنی نیشتەجێ کرانی یانە وەرزشییەکانی ئەم وڵاتە لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی ئۆلەمپیکی زستانی و پرسە تەکنیکییەکانی هاوپێوە بە ئامادەیی کۆریای باشوور بۆ میدواندارێتیی ئەم ڕکابەرایەتییانە ئاگادار دەبێتەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ لێژنەی نیودەوڵەتیی ئۆلەمپیک ئیزنی بەشداریی وەرزشوانانی کۆریای باکوور لە ڕکابەرایەتییەکانی ئۆلەمپیکی زستانیی کۆریای باشووری دەرکردووە. پێشتریش کاربەدەستانی کۆریای باکوور لە ژێر تەگبیری توندی ئەمنی گەیشتیبوونە کۆریای باشوور.
کۆریای باکوور و کۆریای باشوور پاش دوو ساڵ دانوستانیان بەڕێوە بردووە و بریارە پیونگ یانگ لێژنەی وەرزشیی خۆی کە ٢٢ کەس دەگرێتەوە بۆ ئامادەبوون لەو یارییانە بەڕێ بکات. یارییەکانی ئۆلەمپیکی زستانیی کۆریای باشوور لە نۆهەم تا بیست و پێنجەمی فێڤرییە لە شاری یونگ چانگ" Pyeongchang ی ئەم وڵاتە بەڕێوە دەچێ.