بەڕێوە چوونی ١٥ ڕووداوی نێو دەوڵەتی وەرزشی لە دەهەی فەجر
جێگری وەزیری وەرزش وتی: بە بۆنەی دەهەی فەجر، ١٥ فیدراسیۆن بەرنامەی نێو دەوڵەتی یان هەیە و ٣٨ پرۆژە ی وەرزشی یش دەگاتە قۆناخی کەڵک وەرگرتن.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران بە گێرانەوە لە ماڵپەری دەنگ وباسی وەزارەتی وەرزش و لاوان، سەید عەبدولحەمید ئەحمەدی جێگری فەرهەنگی ، فێرکاری و توێژینەوەی وەزارەتی وەرزش و لاوان بەرنامەکانی نێو دەوڵەتیی فێدراسیۆنەکانی بە مەبەستی بڕەو دان و ئیعتباری ڕووداوە وەرزشییەکان لە ڕۆژانی یۆمۆڵڵای دەهەی پیرۆزی فەجر بە گرنگ زانی و وتی: ١٥ فێدراسیۆن بە بۆنەی ساڵوەگەڕی سەرکەوتنیی بە شکۆی شۆرشی ئیسلامی بەرنامەکان و ڕکابەرییەکانی نێو دەوڵەتی بەڕێوە دەبەن.
ئەو وتیشی: فێدراسیۆنیەکانی تێنسی سەر مێز، زۆران، تێنیس، ئیسکی، ڕاکردن و مەیدانی ، شەترەنج، بەدمینتۆن، باسکە، کاراتە نەجاتی نووقمبووان و غەواسی، کەبێدی، وەرزشەکانی ڕەزمی ، کرێکاری و نابیناکان بە بۆنەی دەهەی فەجر بەرنامەگەلێکی نێو دەوڵەتییان هەیە . ئەو یەکێکی تر لەبەرنامەکانیی بەرچاوی وەزارەتی وەرزش و لاوانیی بە بۆنەی ساڵوەگەڕی سەرکەوتنیی بەشکۆی شۆرشی ئیسلامی دەستپێکرانیی ٣٨ پرۆژەی وەرزشی لە ڕۆژانی دەهەی پیرۆزی فەجر دا زانیوە .