حوزه‌یران 16, 2018 08:31 Asia/Tehran
  • جەژن و شادمانی ئێرانیان دوای سەرکەوتنی هەڵبژاردە تۆپی پێی ئێران لە بەرامبەر مەراکیش

خەڵکی ئێران دوای سەرکەوتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی کوماری ئیسلامیی ئێران لە بەرامبەر مەغریب لە مۆندیاڵی 2018 رژانە سەر شەقامەکان دەستیان کرد بە شادمانی کردن .

بە گوێرەی راپۆرتی پارس تودەی ، هەڵبژاردە تۆپی پێی ئێران ئێوارەی رۆژی هەینی لە یەکەم یاری خۆی دا لە مۆندیاڵی 2018 ی روسیا ، توانی بە ئەنجامی یەک بە سفر لە هەڵبژاردەی مەغریب بباتەوە .

یاری هەردوو هەڵبژاردەی ئێران و مەغریب لە کۆمەڵەی بی مۆندیاڵی 2018 ی روسیا لە کاژێر حەوت و نوی ئێوارە بە کاتی تاران لە یاریگای سەنپێترزبورگی روسیا دەستپێبوو .

لە کاتەکانی زێدەکراوی یاریەکەدا " بوحدوز " یاریزانی مەراکیشی بە هەڵە گۆڵێکی لە هەڵبژاردەی  خۆی دا و بەمجۆرە یاریەکە یەک بە سفر لە بەرژەوەندیی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران کۆتایی پێهات .

جونیت چاکر لە تورکیاوە نێوبژیوانی کردنی ئەم یاریەی لە ئەستۆدابوو .

هەڵبژاردە تۆپی پێی ئێران لە موندیاڵی 2018 ی روسیا لە کۆمەڵەی بی لە گەڵ ئیسپانیا و پورتۆگاڵ و مەراکیش یاری دەکات .

سەرپەیڤ