حوزه‌یران 27, 2018 18:38 Asia/Tehran
  • برازیل ، فیناڵ ، قۆناغی پێش  کۆتایی یان لادران لە گروپەکەی

تیمە پڕلەشانازییەکانی موندیاڵی ئەمساڵ ھێشتا قۆناغی گروپ و ڕیزبەندییەکەیان یەکلایی نەکردووەتەوە و لەوانەیە لابدرێن و یان لە قۆناغی دواتردا بەرەوڕووی یەکتر ببنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی (وەرزشی سێ) دوای پشک ڤاویشتنەکەی موندیاڵی ٢٠١٨ ھەمووان وای بۆ دەچوون کە تیمەکانی برازیل و ئاڵمانیا کە بەڕیز لە گروپەکانی  E و F  ی ئەم کێبەرکێیانەدا گیرساونەتەوەو بەسەرنجدانی ئەو خەنیمانەی کە ھەیانە، بە جێگیر بوونی لە ئاستی سەرەوە ڕێیان لە قۆناغی پێش کۆتایی بکەوێت و لە بەر بەدەست ھێنانی پلەی یەکەم لە خولی گروپی دا ، ھەتا قۆناغی فیناڵ بەرەوڕووی یەکتر نەبنەوە، کەچی ئێستاکە دوای تێپەڕینی دوو یاری دۆخێکی جیاواز بەدی دەکرێت، بەجۆرێک کە لەوانەیە ھەرکامەیان لە بدرێن و یاخود وەکوو تیمی دووھەک بگەنە ڕیزی شانزە تیمەکەوە.

دەست پێ بوونی کاری (سلسائۆ) یەکان لە گروپی  E ی موندیاڵی ٢٠١٨  ھاوتەریبیی یەک- یەک لە بەرامبەر سویسڕاییەکانی لێ کەوتەوەو سەرباری ئەوەش کە یاریی دووھەمیان بە دەرەنجامی دوو سیفر بە سەر کاستاریکادا سەرکەوتن، کەچی ھێشتاش ھەر مەترسیی  دەستخستنی پلەی دووھەم لە قۆناغی گروپی و یان لەوانەشە تەنانەت لادران لە کێبەرکێکان خۆی بۆ مەڵاس داون.

کاستاریکا دوو شکست ھێنانی یەک - سیفر لە بەرامبەر سیربستان و دوو- سیفر لە بەرامبەر برازیلی ھەبووە و ڕەنگە ئەوپەڕی خەڵێک کە ئەمشەو بتوانی لە بەرامبەر سوییسڕا ، تیمی شەشەمی ڕنکینگی جیھانی بەدەستی بێنێ، ھاوتەریبی بێت، چونکو سوویسڕاش بە تەواوی لە سەرھەستەو توانیویەتی لە برازیل و سیربستان چوار خاڵ بستێنێ.

تیمی نیشتیمانیی سوییسڕا ئەمشەو ئەگەر بێت و تاقەخاۆێکیشی دەست کەوێت دەگاتە قۆناغی پێش کۆتایی، بەڵام دیارە ئەگەر ئەوە ڕوو بدات ، شوێن لە سەر کاری برازیل و سێربستانیش دادەنێت کە ھا.کات لە کاتژمێر ٢٢:٣٠ خولەک لە یاریگەی ئۆتکریتە ئارنا( سپارتاک)ی مۆسکۆ بەرەوڕووی یەکتر دەبنەوە. چونکو سیربەکان دەعتوانن وەکوو زۆرێک لە تیمەکانی ئەمساڵ و خولەکانی ڕابردووی موندیاڵیش ببنە ھۆی واق وڕمان و بە سەرکەوتن لە بەرامبەر برازیل ، بەوپەڕی سەرڕسوڕمانەوە سلسائۆ پاشەکشە پێ بکەن و ئەمەش لەو ڕووداوانەی کە ھەر بە قسە ناکرێت.

سەرپەیڤ