وشداريی لە دۆخی كۆبانێ دەدرێت
شوبات 08, 2026 17:43 Asia/Tehran
ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بە ئاماژە بەوەی کە دۆخی كۆبانێ مەترسیدارە، ڕایگەیاندووە كە کارەساتێکی تەندروستی و مرۆیی ڕودەدات.
ئەم ناوەندە پێیداگرت؛ شاری کۆبانێ توانای لەخۆگرتنی ئەم شەپۆلە گەورەی ئاوارەکانی نەماوە، بەمەش دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی هاوڵاتیان و ئاوارەکان، نزیکە بەتەواوی نەمێنێت.
ڕوانگەکە بڵاویشی کردوەتەوە، هەزاران ئاوارە لە کۆبانێ لەدۆخێکی زۆر سەختدا دەژین لەبەر کەمیی خۆراک، نەبوونی ئاوی پاکی خواردنەوە و دەرمان. هاوکات، بڵاوبونەوەی نەخۆشی بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردوە، بەتایبەتی لەناو منداڵاندا، بەهۆی نەبونی شیری منداڵان و پێداویستییە پزیشکییە سەرەتاییەکان.