حوزه‌یران 29, 2018 08:20 Asia/Tehran
  • باشترین کارنامەی فوتباڵی ئێران لە مێژووی مۆندیاڵەکان؛ ئێران بوو بە یانەی هەژدەهەمی مۆندیاڵی ٢٠١٨ی ڕووسیا

یانەی هەڵبژاردەی فوتباڵی ئێران لە نیو ٣٢ یانەی بەشدار لە مۆندیاڵی ٢٠١٨ی ڕووسیا پلەی هەژدەهەمی بە دەست هێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا؛ خولی گرووپیی مۆندیاڵی ٢٠١٨ی ڕووسیا کۆتایی هات و یانەی هەڵبژاردەی فوتباڵی ئێران لە نێو ٣٢ یانەی بەشدار لەو مۆندیاڵە پلەی هەژدەیەمی بە دەست هێنا.

یاریزانانی کارلۆس کەیرۆش بە بە دەست هێنانی یەک بردنەوە و یەک ئەنجامی یەکسان ٤ خاڵیان بە دەست هێنا و باشترین کارنامەیان بۆ خۆیان لەو یارییانە  تۆمار کرد. لە نێو یانە وەلانراوەکانی مۆندیاڵی ٢٠١٨ی ڕووسیادا سێنێگال پێگەی لە ئێران باشترە و تەنیا لەبەر گوڵێک کە لێی داوە لە سەروەی ئێراندایە.

خاڵی سەرنج راکێش ئەوەیە کە یانەکانی ئارژانتین و ژاپۆن سەرباری بە دەست هێنانی ٤ خاڵ گەییشتنە قۆناغی وەلانران؛واتە ھەر ئەو جێگایەی کە ئێرانیش دەستی بەو ژمارە خاڵانە ڕاگەییشت.

سەرپەیڤ