حوزه‌یران 29, 2018 09:54 Asia/Tehran
  • مۆندیاڵی ٢٠١٨ی ڕووسیا؛ بەلژیک لە بەریتانیای بردەوە تا بۆ ژاپۆن بچێتە مەیدانەوە

یانەی هەڵبژاردەی فوتباڵی بەلژیک توانی بە ئەنجامی یەک بە سفر لە یانەی هەڵبژاردەی بەریتانیا بباتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر؛ یاریی نێوان یانە هەڵبژاردەکانی فوتباڵی بەریتانیا و بەلژیک لە کاژێر ٢٢:٣٠ شەوی ڕابردوو لە گرووپی G مۆندیاڵی ٢٠١٨ی ڕووسیا بەڕێوە چوو کە بە ئەنجامی یەک بە سفری بەلژیک کۆتایی هات. عەندنان یانوزای تاقەگوڵەکەی بەلژیکی لێدا.

ئەو دوو یانەیە کە توانیبوویان دوو یاریی پێشووی خۆیان بە سەرکەوتوویی وەپشت سەر نێن تەنیا بۆ دیاری کردنی یانەی یەکەمی خشتەکەیان ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان دا بۆ ئەوەی خەنیمی خۆیان لە قۆناغی یەک هەشتەمی فیناڵ بناسن.

بەریتانیا کە چەن یاریزانی سەرەکیی خۆی بە فەرمانی "گرێت ساوت گەیت" لە سەر نیمکەت دانابوو، لەو یارییە دا زیاتر هەوڵی دا بە جوڵەی تاکەکەسی، دەروازە "کورتوا" لە یانەی هەڵبژاردەی بەلژیک بکاتەوە. بەم حاڵەشەوە بەلژیک بە کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونی یاریزانانی هێڵی بەرەڤانی، زۆر سەرکەوتووانەی خۆی دەرخست  و پێشی گرت بە گوڵ لێدانی ئینگلیزییەکان.

لە درێژەی یارییەکەدا یاریزانانی بەلژیک بە توانای سەرسووڕهێنیان بەجاران تۆم و گۆڕەپانەکەیان دەخستە ڕکێفی خۆیانەوە تا ئەوە کە توانیان لە ئاکامدا لە خولەکی ٥١ دەروازەی بەریتانیا بکەنەوە ئەویش بە گۆڵەکەی یانوزای.

بەلژک هەر بەم تاقە گوڵە بوو بە سەرکەوتوویی مەیدان و بە ٩ خاڵ چوە سەرەوەی خشتەی گرووپی G  و دەبێ لە یاریی دواتریدا لەگەڵ یانەی هەڵبژاردەی ژاپۆن بچێتە مەیدانەوە. بەریتانیش بوو بە دووەم تا لە قۆناغی یەک هەشتەمی فیناڵی مۆندیاڵی ٢٠١٨ی ڕووسیا لەگەڵ کۆلۆمبیا ململانێ بکات.

سەرپەیڤ