ته‌مووز 01, 2018 07:52 Asia/Tehran
  • مۆندیاڵی 2018ی روسیا ، پۆرتوگاڵ بە ئۆرۆگۆئەی دۆڕاند و لە مۆندیاڵ دوور کەوتەوە

هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆروگۆئە بە سەرکەوتن بەسەر هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵدا وێڕای دوورخستنەوەی رۆناڵدۆ و یاوەرانی لە موندیاڵی روسیا ، لە قۆناخی یەک چارەکی کۆتایی دا رووبەڕووی فەڕەنسە دەبێتەوە .

 یاری نێوان هەڵبژاردەکانی ئۆرۆگۆئە و پورتوگاڵ لە کاژێر دە و نیوی ئێوارە بە کاتی تاران لە قۆناخی یەک لەسەر هەشتی کۆتایی جامی جیهانیی روسیا بەڕێوەچوو کە سەرەنجام بە ئەنجامی دوو بە یەک لە بەرژەوەندیی ئۆرۆگۆئە کەوتەوە .

ئێدینوسۆن کاڤانی لە نیوە یەکەمی یاریەکەدا بۆ  ئۆرۆگۆئە گۆڵی لێدا .

لە نیوەی دوهەمدا گوشاری یاریزانانی پورتوگاڵ زیاتر لە نیوەی یەکەم بوو تا سەرەنجام ئەم هەڵبژاردەیە توانی لە خولەکی 55 دا بە لێدانی سەر بە گۆڵ بگات .

دوای ئەم گۆڵە یاریزانانی ئۆرۆگۆئە بۆجارێکی دیکە تۆپ و مەیدانەکەیان گرتە دەست و لەسەر لێزانیی کاڤانی لە خولەکی 62 دا بە گۆڵی دوهەم گەیشتن .

ئۆرگۆئە بەم سەرکەوتنە لە قۆناخی یەک چارەکی کۆتایی دا لە گەڵ فەڕەنسە یاری دەکات و لە شەوێک دا کە مێسی جامی بیست و یەکەمی بە جێهێشت ، رۆناڵدۆش لە جام دوورکەوتەوە و روسیای بە جێهێشت .

سەرپەیڤ