ته‌مووز 01, 2018 10:19 Asia/Tehran
  • بەرنامەی رۆژی حەڤدەیەمی مۆندیال و میواندار لە تاقیکارییەکی دژوار

هەڵبژاردەی تۆپی پێی ڕووسیا دەبێ لە یاریەکی هەستیاردا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بکەوێتە ململانێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیسنا، لە ڕۆژی حەڤدەهەمی مۆندیال و لە قۆناخی هەشت یەکی ئەو ڕکابەرییانە دوو پێشبڕکێ بەڕێوە دەچێ کە بەم شێوەی خوارەوەیە:

کاتژمێر١٨:٣٠

ڕووسیا-ئیسپانیا، یاریگەی لۆژینکی

میوانداری مۆندیال بۆ ئەوەی هەروا لەو ڕکابەرییانەدا ئامادە بێ لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەکەوێتە ململانێ. تیمەکەی فێردیناندۆ هیێرۆ بە دەس خستنی پێنج ئیمتیاز لە سێ پێشبڕکێ کە ئەنجامی داوە ، ئەوەندە بەهێز دەرنەکەوت. دوو ئەنجامی یەکسان لەهەمبەر هەڵبژاردەی مەراکش و پورتوگال و سەرکەوتنێکی نزیک لەهەمبەر ئێراندا، بوارخۆشکەر بوو بۆ ئامادەبوونی لاروخا لەو قۆناخەدا. ڕووسیاش پاش بەدەس هێنانی دوو سەرکەوتن لەیارییەکانی سەرەتایی خۆیدا، بە هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای دۆڕاند و وەک تیمی دووهەم گەیشتە ئەو قۆناخە.

 

کاتژمێر٢٢:٣٠

هەڵبژاردەکانی دانیمارک ، کرۆڤاسیا ، یاریگەی نیژنی

تیمی باشی زلاتکۆ دالیچ پاش دەس خستنی نۆ ئیمتیاز لەقۆناخی گرووپی ئێستا لەگەڵ دانیمارک دەکەوێتەململانێ. پشوودانی راکیتیچ لە قۆناخی پێشتردا لە خاڵە ئەرێنیەکانی داڕشتی کرۆڤاسیا دەبێ و دەبێتەهۆ هەتا ئەو یاریزانە بە ڕوحییەیەکی بەهێزتر هەمبەر بەدانیمارک یاری بکات. ئەو یارییە دەکرێ وەک ڕکابەریی نێوان کریستیەن ئێریکسۆن لە دانیمارک و لوکا مودریچ لە کرۆڤاسیا بزانرێ. دوو هافبەگ کە دەورێکی گرینگیان بوو لە هەڵکشانی تیمەکانیان بۆ ئەو قۆناخە. هەشت یاریزانی کرۆڤاسیا، کارتی زەردی وشداریی داوەریان پێدراوە و لەوانەیە بە وەرگرتنی کارتی زەرد لەو یارییە، قۆناخی دواتر لە کیس بدەن.

یەکێک لەو یاریزانانە ماریۆ مانژۆکەیچە ئەوە لەحاڵێکدایە کە تەنیا دێلاینی، سیسکۆ و یورگنسن لە دانیمارک ، یەک کارتی زەردیان لەکارنامەدا هەیە.

سەرپەیڤ