ته‌مووز 21, 2018 09:29 Asia/Tehran
  • لەقاودرانی سەنەدێکی نوێ لەبارەی گەندەڵیی ئەخلاقی ترەمپ

نیۆیۆرک تایمز رۆژی هەینی لەهەواڵێکدا ڕایگەیاند گرتەیەکی دەنگیی نوێی دەسکەوتووە کە تێیدا باس لە پەیوەندیی ناشەرعی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەگەڵ ژنێکی ئەمریکی دەکا.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، نیۆیۆرک تایمز لەقاوی دا، کارمەندانی ئیدارەی لێکۆڵینەوەکانی فدراڵی ئەمریکا لەڕەوتی پشکنینی ئەم دواییەی لە نووسینگەی مایکل کۆهێن پارێزەری تایبەتی ترەمپ گرتەیەکی دەنگیان دۆزییەوە کە تێیدا ترەمپ لەگەڵ کۆهێن لەبارەی درانی پارە بە ژنێک بەناوی"کارن مەک داگال" قسە دەکا کە ماوەیەک لەوەپێش ئیدیعای کرد، لەساڵی٢٠٠٦ بۆ ماوەی ساڵێک لەگەڵ ترەمپ پەیوەندیی ناشەرعی بووە.

بەرواری ئەو گرتە دەنگییە هی پێش هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی٢٠١٦ی ئەمریکایەو دەگوترێ پارێزەری ترەمپ نێوەرۆکی دیالۆگەکەی لەگەڵ ترەمپ لەبارەی درانی "حق السکوت" یان مافی بێ دەنگەلێکردن بەو مۆدێلە ئەمریکییەی بەنهێنی تۆمار کردووە.

کارمەندانی ئێف بی ئای، نۆی ئاڤریل بۆ دەس خستنی بەڵگەی هاوپێوەند بە دانی مافی بێ دەنگەلێکردن بە ئەکتەرێکی فیلمی نائەخلاقی هێرشیان بردە شوێنی کارکردنی مایکل کۆهێن.

کۆهێن پێشتر وتبووی، وەک پارێزەری ترەمپ، ١٣٠هەزار دۆلاری داوە بە ستێفانی کلیفۆرد ئەکتەری فیلمە بێ ئەخلاقەکان کە ئیدیعا دەکا پەیوەندیی جینسی ناشەرعی لەگەڵ ترەمپدا هەیە.

ئەو ١٣٠هەزار دۆلارە وەک "حق السکوت" درابوو بە کلیفۆرد هەتا لە سەردەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا، ئەو پەیوەندییە ناشەرعییە لەقاو نەدات.

تائێستا دەیان ژن، ترامپیان تۆمەتبارکردووە بە ئازار و ئەزیەتی جینسی و گەندەڵیی ئەخلاقی.

سەرپەیڤ