دەست پێ بوونی پێشبڕکێ وەرزشیەکانی ئەرتەشەکانی جیهان بە ئامادەبوونی ئێران لە چین
تهمووز 30, 2018 07:31 Asia/Tehran
پێشبڕکێ وەرزشیەکانی ئەرتەشەکانی جیهان بە ئامادەبوونی چەندین وڵات لەوان کۆماری ئیسلامیی ئێران لە رۆژی یەکشەممەوە لە دوو ناوچە لە باکووری رۆژاوا و باشوری رۆژهەڵاتی چین دەست پێ بووە .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ئەم پێشبڕکێیانە لە پارێزگەی سین کیانگ لە باکووری رۆژاوا و لە پارێزگەی فوجیان لە باشووری رۆژهەڵاتی چین دەست پێ بووە کە وەرزشکارانی ئێرانی لە سین کیانگ رکابەری دەکەن .
بە گشتیی 17 تیم بە ئامادەبوونی 385 وەرزشکار لە دە وڵاتی جیهان لەوان ئێران ، چین ، بلاروس ، کازاخستان و روسیا لەم پێشبڕکێیانەدا بەشداری دەکەن کە تا 11 ی ئابی پێدەچێ .
تیمی سەربازیی ئێران بۆ ئامادەبوونی لەم پێشبڕکێیانەدا پێکهاتووە لە ئەرتەش ، سپای پاسداران و هێزی ئینتزامی ( پۆلیس) و ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران .