هەڵکرانی ئاڵای ئێران لە شوێنی بەڕێوەچوونی یارییەکانی ئاسیایی جاکارتا
ئاب 16, 2018 14:26 Asia/Tehran
ئاڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ستافی بەڕێوەبردنی یارییەکانی ئاسیایی 2018ی جاکارتاو هەروەها بەرپرسانی کاروانی وەرزشیی ئێران لە شوێنی بەرێوەچوونی یارییەکان، هەڵکرا .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیسنا، ڕێ وڕەسمی هەڵکرانی ئاڵای وڵاتان، یەکێک لە سەرەکی ترین بەرنامەکانی ستافی بەڕێوە بردنی یارییە جۆربەجۆرەکانە کە لە یارییەکانی ئاسیایی جاکارتاش بە ڕێ وڕەسمێکی تایبەتییەوە بەڕێوە دەچێت .
لەم خولەی یارییەکان 290 وەرزشڤانی پیاو، 98 وەرزشڤانی ئافرەت و سەرجەم 378 وەرزشڤانی ئێرانی لە 42 لقی وەرزشی پێشبڕکێ دەکەن .
هەژدەهەمین خولی یارییەکانی ئاسیایی 2018 ڕۆژانی هەژدەی ئووت هەتا دووهەمی دیسەمبەر بەمیوانداریی وڵاتی ئەندونیزییاو لە دوو شاری جاکارتا و پالمبانگ بەڕێوە دەچێت.