ئاب 20, 2018 16:08 Asia/Tehran
  • وەرزشوانی پومسەی وڵاتەکەمان پلەی دووهەمی پاڵەوانەتی بەدەست هێنا

یاریزانی پومسەی وڵاتەکەمان لەبەشی خانمان، دووهەم میدالیای زیوی کاروانی وەرزشی ئێران لە یارییە ئاسیاییەکانی جاکارتای بەدەست هێنا.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن؛ هەژدەیەمین خولی یارییە ئاسیاییەکانی٢٠١٨ لەبەشی پومسەدا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەس پێ کرا.

لەو پێشبڕکێیانەو لەبەشی خانماندا مەهسا سادقی، مەرجان سەلەحشوری و فاتمە حیسام نوێنەرانی ئێرانن.

مەرجان سەلەحشوری لە ڕکابەریی لەگەڵ نوێنەری ژاپۆن بە دەس خستنی ئیمتیازی۸/۲۷ بە ۷/۹۰ یارییەکەی بردەوە.

سەلەحشوری لەقۆناخی پێش فیناڵ بەسەر یاریزانی مالزیایی سەرکەوت و پێی نایە قۆناخی فیناڵ.

ناوبراو لە فیناڵدا لەگەڵ خەنیمە مالزیاییەکەی کەوتە ململانێ و ئەنجامەکەی بە8/69 ئیمتیاز لەسەر8/47 دۆڕاندو پلەی دووهەمی پاڵەوانەتی بەدەست هێنا.

تیمی خانمان پێکهاتوو لە؛ "مەرجان سەلەحشوری، مەهسا سادقی و فاتمە حیسام" لە یەکەم هەنگاودا لەگەڵ یاریزانانی پومسەی کۆریای باشوور کەوتنە ڕکابەریی کە ئەنجامەکەی بە ۸/۱۲ لەسەر۷/۹۵ دۆڕاند و لە خولی ڕکابەرییەکان وەلانرا.

فاتمە ئەسەدپور، هیدایەتی تیمی خانمانی لەئەستۆیە.

سەرپەیڤ