بە دەست هێنانی سێیەمین میداڵیای زێڕی کاروانی وەرزیشیی ئێران لە یارییەکانی ئاسیایی ئەندونیزیا
ئاب 21, 2018 07:50 Asia/Tehran
کاروانی وەرزشیی ئێران لە هەژدەهەمین خولی یارییەکانی ئاسیایی 2018ی ئەندونیزیا، لە لقی زۆرانی ئازاد بوو بە خاوەنی سێ میدالیای زێڕ و سەرجەم هەشتەمین میدالیای خوی لەم پێشبڕکێیانە بە دەست هێنا.
پەرویز هادی نوێنەری 125 کیلۆیی زۆرانی ئازادی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە فینال لە بەردەم نوێنەری چین دا سەرکەوت و میدالیای زێڕی بە دەست هێنا.
پەرویز هادی لە خولی ڕابردووی یارییەکانی ئاسیایی 2014 ی ئینچئون لە کوریای باشووریش میدالیای زێڕی بە دەست هێنابوو .
کاروانی وەرزیشیی ئێران تائێستا لە هەژدەهەمین خولی یارییەکانی ئاسیایی 2018 ئەندونیزییا، خاوەنی سێ میداڵی زێڕ، دوو میدالیای زێو و سێ میدالیای بورونز لە لقەکانی زورانی ئازاد، تکواندۆ و شمشێربازییە و لە پلەی شەشەمی ئەم پێشبڕکێیانە دایە .