بەدەست هاتنی میدالیای زێوی ئافرەتانی تالوکاری ئێرانی لە یارییەکانی ئاسیایی جاکارتا
زەهرا کیانی ئافرەتی تالوکاری ئێرانی لە سێیەمین ڕۆژی پێشبڕکێکانی ڤۆشۆی هەژدەهەمین خولی یارییەکانی ئاسیایی ، میدالیای زێویان بەدەست هێنا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، زەهرا کیانی لە سەرجەم دوو لقی جین شۆ و چیانگ شۆ بە ئیمتیازی 19.41 پلەی دووهەمیان بە دەست هێنا و نوێنەری چین لەسەرجەم 19.49 میدالیای زێڕی بە دەست هێنا و تالوکاری ڤێتنامیش پلەی سێیەمی بە دەست هێنا.
کیانی بە بەدەست هێنانی ئەم میداڵیایە یەکەم ئافرەتی تالوکاری ئێرانەکە لە یارییەکانی ئاسیایی توانی میداڵیا بە دەست بێنێ .
کاروانی وەرزیشیی ئێران تائێستا لە هەژدەهەمین خولی یارییەکانی ئاسیایی 2018 ئەندونیزییا، خاوەنی سێ میداڵی زێڕ، دوو میدالیای زێو و سێ میدالیای بورونز لە لقەکانی زورانی ئازاد، تکواندۆ و شمشێربازییە و لە پلەی شەشەمی ئەم پێشبڕکێیانە دایە .