ئاب 22, 2018 17:30 Asia/Tehran
  • پیرۆزبایی جێژنی پیرۆزی قوربان

ئەمڕۆ چوارشەممە دەھەمی زیحەججەی ١٤٣٩ ی کۆچیی مانگی ڕێککەوتە لەگەڵ ٢٢ی ئوتی ٢٠١٨، جێژنی پیرۆزی قوربان و یان "عید اضحی" لە جێژنە گەورەکانی موسڵمانانە.

لە جێژنی پیرۆزی قوربان ئەو حاجییانەی کە سەردانی ماڵی خودایان کردووە، بە فەرمانی خوداوەند و لە پێناوی ڕەزای خودا ،  قوربانی دەکەن و بیرەوەریی پێغەمبەری مەزنی ئیلاھی حەزرەتی ئیبراھیمی حەنیف(ع) دەبووژێننەوە.

خوداوەند بۆ تاقیکردنەوەی ئیمان و نیازپاکیی حەزرەتی ئیبراھیم(ع)  ڕایسپارد ھەتا کوڕە تقانەکەی واتە حەزرەتی ئیسماعیل(ع) لە پێناوی خودا قوربانی بکات، حەزرەتی ئیبراھیم(ع) سەرباری گران بوونی ئەو کارە، پێملی فەرمانی ئیلاھیی بوو و بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکەی خۆی ئامادە کرد، کەچی ھەرچییەکی کرد ، چەقۆ کاری لە ملی حەزرەتی ئیسماعیل(ع) نەکرد. ھێندەی پێ نەچوو کە بانگەوازێک حەزرەتی ئیبراھیم(ع)ی ئاگادار کردەوە کە لەو تاقیکارییەدا بە سەربەرزی دەرچووەو ئەوسا مەڕێکی بۆ ناردرا ھەتا لە باتی حەزرەتی ئیسماعیل(ع) قوربانیی بکات.

ئەم بەسەرھاتە پڕ لە پەندو ئامۆژگارییە، لە ڕاستی دا وانەی فیداکاری و خۆبەخت کردن، زاڵ بوون بە سەر نەوس و ملکەچ بوون لە ھەمبەر فەرمانی خوداوەندە. ھەر لەبەر ئەمە موسڵمانانی جیھانیش ڕۆژی دەھەمی زیحەججە وەک جێژنێکی مەزن و شکۆمەندی ئیسلامی ڕێز لێ دەگرن و وانەی نیازپاکی و لەخۆبردوویی لێ فێر دەبن.

ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەییشتنی جێژنی قوربان لە ھەموو موسڵمانانی جیھان پیرۆز دەکات.

 

سەرپەیڤ