بەدەستهاتنی دوو میداڵیای زێڕی دیکە بۆ کاروانی وەرزیشیی ئێران لە یارییەکانی ئاسیایی جاکارتا
ئاب 22, 2018 19:52 Asia/Tehran
زورانبازانی فەرەنگیی ئێران لە کێشەکانی 77 و 87 کیلۆ توانیان میداڵیای زێڕی یارییەکانی ئاسیایی 2018ی جاکارتا بە دەست بێنن .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، محەممەد عەلی گەرایی فەرەنگی کاری 77 کیلوگرەمی ئێران لە یاری کۆتایی دا بە شکست دانی خەنیمە قرقیزستانییەکەی ، پلەی پاڵەوانەتی بە دەست هێنا .
حسێن نووری نوێنەری کێشی 87 کیلۆی زۆرانی فەرەنگی ئێرانیش بە سەرکەوتن لەبەرامبەر خەنیمە ئوزبەکستانییەکەی میداڵیای زێڕی لەمل کرد و ژماری میداڵیا زێڕەکانی کاروانی ئێران لە جاکارتا گەیشتە حەوت میداڵ.
هەژدەهەمین خولی یارییەکانی ئاسیایی 2018 لە هەژدەی ئووتەوە لە دووشاری جاکارتا و پالمبانگی ئەندونیزی دەست پێکراوە و هەتا دووهەمی سپتەمبەر درێژەی دەبێت .
لەم یارییانە زۆرتر لە یازدە هەزار وەرزشڤان لە 45 وڵاتی ئاسیایی بەشدارن .