بەدەست هاتنی پێنجەمین زێڕی ئێران لە پێشبڕکێکانی ئاسیایی ئەندونیزییا
ئاب 23, 2018 10:37 Asia/Tehran
تکواندۆکاری کێشی 63 کیلوگرەمی هەڵبژاردەی ئێران بە شکست دانی خەنیمە چینییەکەی لە پێشبڕکێی فیناڵ دا توانی میدالیای زێڕی پێشبڕکێی ئاسیا بە دەست بێنێ .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیسنا، لە چوارەمین ڕۆژی پێشبڕکێکانی تکواندۆی ئاسیایی 2018ی جاکارتا میرهاشم حسێنی توانی بە شکست دانی خەنیمەکەی لە یاری فیناڵ دا میداڵیای زێڕی ئەم بەشە بە دەست بێنێ .
ئەمە پێنجەمین زێڕی ئێران لە پێشبڕکێکانی ئاسیایی جاکارتایە.
هەژدەهەمین خولی یارییە ئاساییەکانی ٢٠١٨ لە ١٨ی ئوتەوە لە دوو شاری جاکارتا و "پالێمبانگ" ی ئەندونیزیا دەست پێ بووە و تا دووەمی سێپتەمبەریش درێژەی دەبێ. لەو یارییانەدا زیاتر لە ١١ هەزار وەزرشوان لە ٤٥ وڵاتی ئاسیایی بەشداری دەکەن.