ئاب 23, 2018 12:38 Asia/Tehran
  • بەدەست هاتنی دوو میداڵیای زێڕ و بورونزێکی دیکە  بۆ کاروانی وەرزشیی ئێران لە جاکارتا

کاروانی وەرزشیی ئێران لە درێژەی یارییەکانی ئاسیایی 2018ی جاکارتا، میداڵیایەکی زێڕی لە ڤۆشۆ و بورونزێکی لە پێشبڕکێکانی گەمیەوانی بە دەست هێنا.

عیرفان ئاهەنگرییان سانداکاری کێشی شەست کیلوگرەمی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە یەکەم میداڵیای زێڕی ڤۆشۆی ئێرانی لە یارییەکانی ئاسیایی 2018ی  جاکارتا بە دەست هێنا.

ئاهەنگەرییان لە قۆناخی فیناڵ کەوتە کێبەرکێ و توانی بە ئەنجامی دوو  بەسەر یەک  خەنیمەکەی  بباتەوە.

لە درێژەی پێشبڕکێکانی فیناڵی روئینگی یارییەکانی ئاسیایی جاکارتا ، گەمی دوو کەسەی کێشی قورسی  ئافرەتانی ئێرانیش  میدالیای بورونزی  ئەم بەشەیان بە دەست هێنا.

هەژدەهەمین خولی یارییە ئاساییەکانی ٢٠١٨ لە ١٨ی ئوتەوە لە دوو شاری جاکارتا و "پالێمبانگ" ی ئەندونیزیا دەست پێ بووە و تا دووەمی سێپتەمبەریش درێژەی دەبێ. لەو یارییانەدا زیاتر لە ١١ هەزار وەزرشوان لە ٤٥ وڵاتی ئاسیایی بەشداری دەکەن.

سەرپەیڤ