ئاب 23, 2018 18:31 Asia/Tehran
  • یاریزانی سەنگ نەوەردیی ئێران، میدالیای زێڕی جیهانی لە جاکارتا وەرگرت

یاریزانی سەنگ نەوەردیی ئێران لە پێشبڕکێکانی سەنگ نەوەردیی یارییە ئاسیاییەکانی جاکارتا میدالیای زێڕی وەرگرت.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، رەزا عەلیپور سەنگ نەوەردی ئێران لە فیناڵی پێشبڕکێکانی خێرایی یارییە ئاسیاییەکانی٢٠١٨ی جاکارتاو پالمبانگ توانی دەیەمین میدالیای زێڕی ئێران و یەکەم زێڕی کاروانی ئێران لە شاری پالمبانگ بەدەست بێنێ.

ناوبراو بۆ گەیشتن بە میدالیای زێڕی یارییە ئاسیاییەکان، لەگەڵ خەنیمێکی چینی کەوتە ڕکابەریی کە خەنیمە چینییەکەی لە ستارتی یارییەکە هەڵەی کردو رەزا عەلیپور توانی میدالیای زێڕ بەدەست بێنێ.

ئەو سەنگ نەوەردە ئێرانییە ناسراوە بە خێراترین پیاوی ئەستونیی جیهانیش و ڕێکۆردداری ئەو لقە لە جیهان دێتە ئەژمار.

کاروانی وەرزشیی ئێران تائێستا توانیویەتی دە میدالیای زێڕ، هەشت زیو و هەشت بڕۆنز و بەگشتی٢٦میدالیا بەدەس بێنێ. هەژدەهەمین خولی یارییە ئاسیاییەکانی ٢٠١٨ لە ١٨ی ئاگۆستەوە لە دوو شاری جاکارتاو پالمبانگی ئەندۆنزیا دەس پێ بووەو هەتا دووی سیپتەمبەر درێژەی دەبێ.

لەویارییانەدا زیاتر لە یازدە هەزار وەرزشوان لە چل وپێنج وڵاتی ئاسیایی بەشدارن.

سەرپەیڤ