ئاب 28, 2018 23:56 Asia/Tehran
  • بەدەس هێنانی دوو میداڵیای تر لە لایەن وەرزشکارانی ئێرانی لە یاریەکانی ئاسیایی جاکارتا

نوێنەرانی تیمی کوراشی ئێڕان لە پێشبڕکێکانی یارییەکانی ئاسیایی ٢٠١٨ی ئەندۆنێزیا دوو میداڵیای زێر وبڕونزیان بەدەس هێنا .

جەعفەر پالەوانی نوێنەری ئێرانی لە کێشی +٩٠ کیلو ڕۆژی سێشەممە لە یاری کۆتایی لەگەل نوێنەری ئۆزبەکستان میداڵیای زێوی بەدەس هێنا . قەنبەر عەلی قەنبەری " نوێنەری ئێران لە کێشەکانی ٦٦ کیلویش میداڵیای بڕونزی هەژدەمین خۆلی یاریەکانی ئاسیایی جاکارتای بەدەس هێنا . کاروانی وەرزشی ئێران هەتا ئێستاکە بە بەدەس هێنانی ١٧ میداڵیای زێڕ ، ١٦ زێوو ١٦ بڕونز و بە کۆی ٤٩ میداڵ لە پلەی پێنجەمی خشتەی دابەشکردنی میداڵەکانی یاریەکانی ئاسیایی ٢٠١٨یە. هەژدەهەمین خۆلی یاریەکانی ئاسیایی ٢٠١٨ لە هەژدەی ئۆت لە دوو شاری جاکارتا وپالمبانگی ئەندۆنێزیا دەسپێکراوە وهەتا دووی سێپتەمەبەر درێژەی دەبێت.

سەرپەیڤ