ئاب 29, 2018 21:29 Asia/Tehran
  • نۆزدەهەمین میداڵیای زێڕی کاروانی وەرزشیی ئێران لە هاویشتنی  دیسکی یارییەکانی ئاسیایی  جاکارتا

ئیحسان حەدادی نوێنەری ئێران لە لقی هاویشتنی دیسکی یارییەکانی ئاسیایی 2018ی جاکارتا، نۆزدەهەمین میداڵیای کاروانی وەرزیشیی ئێرانی بە دەست هێنا.

ئیحسان  حەدادی  ڕۆژی چوارشەممە لە چواردەهەمین ئامادەبوونی  لە یارییەکانی ئاسیایی، بە هاویشتنی 65 میترو حەفتا و یەک سانتی میتر بۆ چوارەمین  جار بوو بە پاڵەوانی  هاویشتنی دیسکی یارییەکانی ئاسیایی  . 

وەرزشکارانی  ئێراق و کوێتیش   لەم  لقە دا  میداڵیای  زێو و بورونزی  ئەو یاریانەیان بە دەست هێنا.

کاروانی وەرزیشیی ئێران تائێستا بە بەدەست هێنانی نۆزدە میداڵیای زێڕ، شازدە زێو و حەڤدە بورونز و سەرجەم  52  میداڵ لە ڕیزی پێنجەمی  خشتەی دابەشکردنی  میداڵیای یارییەکانی ئاسیایی 2018 دان  . 

هەژدەهەمین خولی یارییەکانی ئاسیایی 2018  لە هەژدەی ئووت لە دوو شاری جاکارتا و پالمبانگ ی ئەندونیزی دەست پێکراوە و تا دووهەمی سپتەمبەر درێژەی دەبێت .

سەرپەیڤ