ئاب 30, 2018 09:54 Asia/Tehran
  • بە دەست هاتنی سێ میداڵیای دیکە بۆ کاروانی وەرزیشیی  ئێران لە یارییەکانی ئاسیایی جاکارتا

تاقمی گەمیەوانیی کایاک و کانۆی ئێران لە درێژەی پێشبڕکێی یارییەکانی ئاسیایی 2018 ی ئەندونیزییا توانیان میداڵیایەکی زێو و دوو بورونز بە دەست بێنن .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لەم پێشبڕکێیانەدا کە ئەمڕۆ پێنج شەممە بەڕێوە چوو، تیمی کایاکی پیاوانی ئێران  میداڵیایەکی بورونزی لە بەشی ئاوەکانی ئارام دا بەدەست هێنا.

هەدیە کازمی گەمیە وانی ئێرانی لە کایاکی  یەک کەسەی  500 میتری ئافرەتان  میداڵیای  زێوی  وەرگرت و محەممەد نەبی ڕەزایی  نوێنەری دیکەی ئێران لە کانوی  یەک کەسەی  1000 میتر دا میداڵیای بورونزی بە دەست هێنا . 

کاروانی وەرزیشیی ئێران تائێستا بە بەدەست هێنانی نۆزدە میداڵیای زێڕ، حەڤدە زێو و نۆزدە بورونز و سەرجەم  55  میداڵیا لە پلەی  پێنجەمی  خشتەی دابەشکردنی میداڵیای یارییەکانی ئاسیایی  2018 دایە.

ئێران بە 280  وەرزشڤانی پیاو و 98  وەرزشڤانی ئافرەت  لە 42 ماددەی وەرزیشی دا لەم پێشبڕکێیانە ئامادەبووە.

هەژدەهەمین خولی  یارییەکانی  ئاسیایی 2018 لە  هەژدەی ئووتەوە لە دوو شاری جاکارتا و پالمبانگی ئەندونیزیا دەست پێکراوە و هەتا دووهەمی سپتەمبەر درێژەی دەبێت.

سەرپەیڤ