تیمی واتێر پۆلۆی ئێران بڕاوەی میدالیای برۆنزی یارییەکانی ئاسیایی
هەڵبژاردەی واتێر پۆلۆی ئێران بە سەرکەوتنی بەرامبەر چین میدالیایی برۆنزی یارییەکانیی ئاسیایی ٢٠١٨ ی وەدەستهێنا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ هەڵبژاردەی واتێر پلۆۆی ئێران رۆژی شەممە بۆ دەسخستنیی پلەی سێهەمیی یارییەکانیی ئاسیایی ئەندونزیا بەرەو ڕووی چین بوو بە سەرکەوتنیی هەشت بە حەوت بەرامبەر بەم تیمە ، میدالیای برۆنزی ئەم ڕکابەرییانەی بە خۆ تەرخان دا .
هەڵبژاردەی واتێرپۆلۆی ئێران دوای ٤٤ ساڵ لە یارییەکانی ئاسیایی خاوەنی میدالیا بوو.
کاروانی وەرزشی ئێران تا بە ئێستا بە دەستخستنی ١٩ میدالیای زێر، ١٩ زێو و ٢٢برۆنز و بە سەر جەمی ٦٠ میداڵ لە ڕیزبەندی پێنجەمیی خشتەی دابەشکردنیی میدالیاکانی یارییەکانی ئاسیایی ٢٠١٨ دایە .
ئێران بە ٢٨٠ وەرزشڤانیی پیاو و ٩٨ وەرزشڤانیی ژن لە ٤٢ برگەی وەرزشیی لەم ڕووداوە یاسیاییە دا ئامادەن . هەژدەهەمین خولیی یارییەکانیی ئاسیایی ٢٠١٨ لە ١٨ ئاگۆست لە دوو شاری جاکارتا و "پالمبانگ"ـی ئەندۆنزایا دەستپێکراوە و تا دووی سێپتەمبەر درێژەی دەبێت. لەم یارییانە پتر لە ١١ هەزار وەرزشڤان لە ٤٥ وڵاتی ئاسیایی بەشدارییان هەیە .