ئه‌یلوول 01, 2018 20:24 Asia/Tehran
  •  پاڵەوانی  دەستەڵاتدارانەی  تیمی بالەی ئێران لە یارییەکانیی ئاسیایی

هەڵبژاردەی بالەی ئێران بە بێ ئەمەی کە تەنانەت شێتێکیش دانێن بۆ خەنیمەکانی خۆیان لە یارییەکانی ئاسیایی ٢٠١٨ ئەندونزیا ، بوو بە پاڵەوانیی ئەم یارییانە.

تیمی بالەی ئێران لە یاریی کۆتایی خۆی لە ڕکابەرییەکانی ئاسیایی ٢٠١٨ ئەندونزیا بەرەو ڕووی  کۆریای باشووری بوو  وتوانیی لە سێ سێتی بەردەوام ئەرم غەنیمەی شکست بدات و میدالیای زێر بە خۆتەرخان بدات . هەڵبژاردەی بالەی ئێران کە بە شکست دانیی تیمەکانی مەغوولستان ، پاکستان، چین و قەتەر چوو بۆ فیناڵ، بە سەرکەوتن بەرامبەر کۆریای باشووری بۆ دووهەم جار بوو بە پاڵەوانیی یارییەکانی ئاسیایی.  کاروانی وەرزشی ئێران تا بە ئێستا بە دەستخستی ٢٠ میدالیای زێر، ٢٠ زێو و ٢٢ بۆرۆنز و بە سەر جەم  ٦٢ میدالیا لە ڕیز بەندی شەشەمی خشتەی دابەشکردنیی میدالیاکانی یارییەکانی ئاسیایی ٢٠١٨ دان. ئێران بە ٢٨٠ وەرزشڤانی پیاو وئێران بە ٢٨٠ وەرزشڤانیی پیاو و ٩٨ وەرزشڤانیی ژن لە ٤٢ برگەی وەرزشیی لەم ڕووداوە یاسیاییە دا ئامادەن .

  هەژدەهەمین خولیی یارییەکانیی ئاسیایی ٢٠١٨ لە ١٨ ئاگۆست لە دوو شاری جاکارتا و "پالمبانگ"ـی ئەندۆنزایا دەستپێکراوە و تا دووی سێپتەمبەر درێژەی دەبێت. لەم یارییانە پتر لە ١١ هەزار وەرزشڤان لە ٤٥ وڵاتی ئاسیایی بەشدارییان هەیە .

سەرپەیڤ