ئاڵای کارەوانی ئێران لە دەستی ئافرەتی پینگ پۆنگ کار
ئەندامی تیمی نیشتمانی پینگ پۆنگی ئافرەتان ، لە ڕێ و ڕەسمی کۆتایی یاریەکانی ئاسیایی ئاڵای ئێران بەرز دەکاتەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیون و بە گێڕانەوە لە فێدراسیئنی تنیس لە سەر مێز ، ندا شەهسەواری ئەندامی تیمی نمیشتمانی تنیس لە سەر مێزی ئێران ، ئاڵا هەڵگری وەرزشوانانی ئێران لە ڕێ و ڕەسمی کۆتایی هەژدەهەمین خولی یاریەکانی ئاسایی دەبێت . ئەو ڕێ و ڕەسمە ئەمڕۆ لە جاکارتا شوێنی بەڕێوە چوونی یاریەکان بەڕێوە دەچێت . تیمەکانی نیشتمانی باسکە ، بالە ، واترپولو ، بەلەموانی ئاوە ئارامەکان و تەنیس لە سەر مێزی لە دوایین بەجێ ماوانی کارەوانی نێردراو بۆ یاریە ئاسیایەکانە . تیمی نیشتمانی تنیس لەسەر مێزی ئێران یەکەم جار بە تێکەڵ بوونی تیمەکانی ئافرەتان و پیاوان لە یاریە ئاسیاییەکان بەشداری کرد . نوشاد عالمیان یاریزانی بە ئەزموونی تنیس لە سەر مێزی ئێران دوای 52 ساڵ توانی مێداڵیای یاریەکانی تاکەیی ئاسیایی وەدەس هێنا . کارەوانی وەرزشی ئێران لە تێکڕای یاریە ئاسیایەکان بە 30 زێڕ 20 زیو و 22 بوڕونز لە ڕیزی شەشەمی یاریە ئاسیاییەکانە .