تاسوعای حسەینی
ڕۆژی نۆهەمیی مۆحەرەم کە بە تاسوعای حسەینی ناوبانگی هەیە بۆ ڕێزگرتن لە پلەی بەرزی حەزرەتی عەبباس ، تەرخان دراوە بە بەڕێزی و لەم ڕۆژە دا نۆحە خۆێنان بۆ عەبباس(ع) و ئەمەگداریی و شەهادەتی مەزلوومانەی نۆحە دەخوێننەوە .
لە نوهەمی موحەرەم دا چەند ڕۆژێک بوو کە لەشکەری عۆمەربن سەعد ڕێگای لە سەر ئیمام حسەین (ع) و بنەماڵەی پاکی داخستبوو. ئاو ئیتر لە خێوەتەکانیی حسەینی دا نەبوو لەبەر ئەمەی لە ڕۆژی حەوتەم عۆمەری سەعد نەهێشتبوو ئاو بگاتە ئەوان، منداڵان تینوو و برسی و بێ تاقەت بوون. ئەم گوشارانەیش لەبەر ڕازی کردنی ئیمام حسەین بوو تاکوو لەگەڵ یەزید خەلیفەی گەندەڵکار بەیعەت بکات.
یەزید کوری مۆعاویە ،کەسێک کە جێگەی هیدایەتی لە ئەهلی بەیت (ع) داگیر کردبوو و لاڕێی و بێ بەزەیی بە خەڵات هینابوو بۆ خەڵک. حسەین هەرگیزاو هەرگیز لەگەڵی دا بەیعەت ناکات و دەڵێت: "مەرگی بە مەزنایەتیی بۆ من باشترە لە ژ یانی بە سەرشۆری".
لە ڕۆژی تاسوعای حسەینی ڕووداوگەلێکی گرنگ قەومان. لە ناکاو شمر بە چوار هەزار کەس چووە ڕیزی لەشکەرییانی عۆمەری سەعد و نامەی ئیبنی زیادی دایە دەست ئەو کە بە پێی ئەم نامەیە یان دەبووایە بەیعەتی حسەین وەربگرێت و یان حسەین....
ئیمام حسەین (ع) ڕوو لە یارانی دەفەرمێ کە لەشکەرییانی یەزید تەنیا بە دوای من دان ؛ ئێستا کە شەو دایگرتووە ئێوەیش لەم شوێنە دوورکەون و بڕۆن. بەڵام دوای گوتەکانی ئیمام حسەین (ع) بوو کە هێماجوانەکانیی ئەمەگداری و ئەوین و ئیخلاس لە لایەن یارانی ئەمەگداری دەرکەوت .
حەزرەتی عەبباس (ع) لە ڕووداوی کەربەلا ، ئاڵاهەڵگری سوپای ئیمام حسەین(ع) و بنەماڵەی ئەهلی بەیت (ع) بوو.تا کاتێک عەبباس زیندوو بوو ژنان و منداڵانی ئالوبەیت هەستییان بە ئاسایش و هێمنایەتی دەکرد چوونکا دوژمنان بە دیتنی عەبباس گیانیان وە لەرزین دەکەوت و نەیان دەوێرا لە خێوەتەکان نزیک ببنەوە .
ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی لە وەسفی حەزرەتی عەبباس (ع) دەفەرمێ: لە زیارات و وشەگەلێک کەلە ئیمامان (ع) سەبارەت بە حەزرەتی عەبباس پێمان گەییشتووە،لە سەر دوو ڕستە جەختکراوە: یەکیان تێبینی و بەسیرەت و یەکییان ئەمەگدارییە.